دوای تەواوبوونی هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی قوربانیانی بومەلەرزەکەی شاری ئیزمیر کە بە گوڕی ٤.٩ پلەی ریختەر روویدابوو، ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی ئەو کارەساتەوە، گەیشتە ١١٤ کەس.
بە پێی ئامارە فەرمیەکان، لەو بومەلەرزەیەدا بە گشتی ١١٤ کەس گیانیان لەدەستدا، ١٠٣٥ کەس بریندار بوون و ٨٩٨ کەس لە برینداران رەوانەی ماڵەوە کراون و ١٣٧ کەسیش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
شەوی رابردوو دوای دەرهێنانی تەرمی هاوڵاتیەک بە ناوی زەریفە دۆغان، کۆتایی بە پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانیانی ئەو کارەستانە هات. لە ئێستادا کار بۆ پاککردنەوە و کۆکردنەوەی پاشماوە و داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان دەکریت.
ز.ش