بە دیمەن

ڕۆژنامەنووس کایا: لەگەڵ بێدنگ بوونتاندا، نۆرەی ئێوەیش دێت

ڕۆژنامەنووس نیهات کایا سەرنجی خستەسەر ئەزموون و کەسێتی فکریانەی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغڵو و ڕایگەیاند، خەمساری ئۆپۆزسیۆن و ئەو هێزانەی کە خۆیان بە چەپ دەزانن، هۆکارن بۆ زیادبوونی هێرشی سەر ڕۆژنامەوانان.

عەزیز کۆیلوئۆغلو

ڕۆژنامەنووس نیهات کایا باسی لە کار و خەباتی ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلۆئۆغلو کرد کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە شاری ڕانیەی باشووری کوردستان لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرایە ئامانج و شەهید کرا.

نیهات کایا باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٥د عەزیز کۆیلۆئۆغڵوی ناسیوە و وتی: "لە ساڵی ٢٠٠٥ کە دەستم بە کاری ڕۆژنامەگەری کرد، عەزیز ئێمەی پەروەردە کرد. ڕێزگرتنی لە کارەکانی بۆ من سەرنج ڕاکێش بوو. بەردەوام زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو، لەهەمان کاتدا کەسایەتێکی جددی بوو لە کارەکانیدا. هەروەهاش چاوەڕێ دەکرد هاوڕێانی جددیی بن. لە زۆر بواردا کەسێکی خاوەن ئەزموون بوو، هەر لە دیمەن هەڵگرتنەوە تا دەگاتە ڕۆژنامەگەری و سەرنووسەری، ناوبەناو بەرنامەی دروست دەکرد. لە هەموو بوارێکی ڕۆژنامەوانیدا کاری کردبوو و بەرپرسیارێتی زۆی لە ئەستۆ گرتبوو.

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی عەزیز پەروەردەکردنی دەوروبەری بوو. ئەزموونەکانی خۆی باس دەکرد و هەوڵیدەدا پێشکەوتنی زیاتر بەدەست بێت. زۆرێک لە هەڤاڵانمان کە بەهۆی هەوڵەکانی ئەوەو  لەم بوارەدا دەستیان بە خەبات کردووە هەموو میراتەی هەڤاڵ عەزیزە، لە ڕێگەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەوە کە ئەو پەروەردەی کردووە ڕێبازەکەی ئەو بەردەوام دەبێت.

'هۆشیار و لێهاتوو بوو'

ماوەیەکی زۆر پێکەوە بووین. ئێمە لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ لە هۆلیێر پێکەوە کارمان دەکرد. عەزیز هۆشیار و لێهاتوو بوو. لە ماوەیەکی کورتدا فێری زمانەکان بوو و توانی پەیوەندی لەگەڵ گەلدا دەکەوتە پەیوەندییەوە. لە سایەی ئەم تایبەتمەندییەیەوە، لە هۆلێر زۆر، چ لە پەیوەندیکردن لەگەڵ گەلدا و چ لە پرسی زماندا یارمەتێکی زۆی بە کارەکانمان کرد.

'دوور بین و خاوەنی هێزی شیکاری بوو'

هەمیشە لەگەڵ میدیاکاندا لە پەیوەندی و شیکاری کردندا بوو. دووربینی و توانای شیکاریی هەر ڕۆژ باشتر بوو. بەوردی گوێی لە خەڵک دەگرت و بەدواداچوونی بۆ میدیاکان دەکرد و شیرۆڤەی لەسەر دەکرد. کاتێک مرۆڤ سەیری شیکارییەکانی ئەم دواییەی دەکات، بۆی دەردەکەوێت کە چەندە بە ڕاستی هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوەکان کردووە."

ئەو هێرشانەی کە بە کوشتنی ئاپێ مووسا دەستی پێکرد، هەتا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە

نیهات کایا وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئاشکرا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسانی پێشەنگ و ئەو کەسانی دەتوانن بە وردی شیکاری بۆ ڕووداوەکان دەکەن و کەسێکی دوور ببینن و کۆمەڵگا لە هەموو بوارێکەو ڕوون دەکەنەوە و وتی، هەندێک لە ڕۆژنامەنووسان بە هێرشی ئاسمانی و هەندێکی تریان بە شێوازی جۆراوجۆر تیرۆر و شەهید کران. هێرشەکان لە دوای کوژرانی ئاپێ مووسا بەدواوە هەتا ئەمڕۆ بەردەوامن و ساڵی ڕابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆیان. لە٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ هەڤاڵانمان گۆلستان تارا و هێرۆ بەهادین بە ئامانج گیران و شەهید کران. هەموو ئەم هێرشانە بە ئەنقەست و ئامانجدار ڕوو دەدەن. زۆر ڕوون بوو کە ئەوان ڕۆژنامەنووسن، بەڵام ئامانج بێدەنگکردنی و مرۆڤەکان بوو.

ئەمە هێرشێک بوو بۆ سەر کۆمەڵگەی ڕۆژنامەوانی لە باشوری کوردستان. بەڵام هەڤاڵ عەزیز کە لەو کاتەدا لە باشوور بوو لە بەرامبەر ئەم هەوڵی ترساندنە بێدەنگ نەبوو. لە بەرنامەی مێدیاییدا بەشداری کرد و لەسەر کردەوە تیرۆری و کۆمەڵکوژییەکان هەڵسەنگاندنی وردی کرد. دەوڵەتی تورک و عەقڵیەتی فاشیستی نەیتوانی هەڤاڵ عەزیز بێدەنگ بکات. هەروەها لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕۆژاوا هەڤاڵانمان نازم داشتان و جیهان بیلگین بە هەمان شێوە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورلکەوە شەهید کران. ئەمە ڕێکەوت و ڕووداو نییە؛ بەڵکوو بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراوە. لەم دواییانەشدا هەڤاڵ عەزیز بە پلان شەهید کرا."

'بێباکی دەبێتە هۆی هێرشی زیاتر'

نیهات کایا ڕایگەیاند ئیتر هیچ شوێنێک لەسەر دیوارەکانیان نەماوە بۆ هەڵواسینی وێنەی هەڤاڵانی شەهیدی ڕۆژنامەنووسمان و وتی: "بەداخەوە وەڵامێکی کاریگەر دژی ئەم تیرۆرانە نەدراوەتەوە. نابێ ئەوە لەبیر بکرێت هەتا بێدەنگی بەردەوام بێت نۆرەی هەمووان دەگات. بێگومان ئەگەر بێدەنگی هەبێت، ئەوانەی کە بوونی کورد لە بەرامبەر ئەم دەسەڵاتدارییە قبوڵ ناکەن، دەبێ بزانن کە ڕۆژێک دێت ئەوانیش دەکرێنە ئامانج. ئێستا ئەگەر جەهەپە و ڕۆژنامەنووسانی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بە بەرە بەرە دەستگیر دەکرێن، هۆکارەکەی گرنگی نەدان و بێباکییە بە پرسی کورد و ڕۆژنامەنووسانی کوردە.

ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بەڕاستی دەیەوێت خاوەندارییان لێبکات و بیانپارێزێت، دەبێت خاوەنداری لەو هەڤاڵانە بکات کە ئەمڕۆ بە ئامانج دەگیردرێن. ئەگەر ئەم بێباکییە بەمشێوەیە بەردەوام بێت ناتوانرێت یاسا جیهانیەکان سەبارەت بە ئازادی بیرکردنەوەش بپارێزرێن. بۆیە دەبێت مرۆڤ بەپێی ویژدان و یاسا مامەڵە بکات و لە نێوان ڕۆژنامەنووساندا جیاوازی نەکات. حکومەتی تورکیا ڕۆژنامەنووسان بەئامانج دەگرێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن و ئەو ناوەندانەی خۆیان بە چەپ دەناسێنن لەبەرامبەردا بێدەنگن. ئەم بێدەنگییە دەبێتە هۆی هێرشی زیاتر."

'بۆ ڕۆژنامەگەری ئازاد خەسارێکی گەورەیە'

نیهات کایا لە کۆتاییدا وتی: "عەزیز کۆیلۆ ئۆغڵو و سەید ئەڤران و هەڤاڵانی دیکەیان بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان تێکۆشانێکی زۆریان کردووە، بە دروستکردنی هەواڵ و ڕاپۆرت چاوپێکەوتنەکان لە گەڵ کەسایەتی و لایەنەکاندا کۆمەڵگایان لە سەر ڕاستیەکان ڕوون دەکردەوە. بۆیە دەسەڵات و هێزە تاریکەکان ئەم دۆخەیان پێ قبووڵ نەدەکرا و لەم دواییانەدا هاوڕێ عەزیزیان کردەو ئامانج. بەراستی شەهیدبوونی هاوڕێ عەزیز کۆیلۆئۆغڵو، خەسارێکی گەورەیە بۆ میراتی چاپەمەنی ئازاد، بۆ گەلی کورد، هەروەها بۆ ناوەندەکانی چەپ و سۆسیالیست، بەتایبەت بۆ هەموو ئەوانەی لەتورکیا خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن."