ڕۆژنامەوان حەقی بۆڵدان بەهۆی چاپکردنی دوو کتێبەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا
داواکاری گشتی ئامەد بە پاساوی بڵابوونەوەی دوو کتێب کە لە لایەن خاوەن دەزگای چاپ و پەخشی ئارام، ڕۆژنامەوان حەقی بوڵدانەوە بڵاوکرانەتەوە، لێپرسینەوەی دەستپێکرد.
داواکاری گشتی ئامەد بە پاساوی بڵابوونەوەی دوو کتێب کە لە لایەن خاوەن دەزگای چاپ و پەخشی ئارام، ڕۆژنامەوان حەقی بوڵدانەوە بڵاوکرانەتەوە، لێپرسینەوەی دەستپێکرد.
هەردوو کتێبی 'دڵداری سەرکەووتن'ی مەحموود ئابیا و 'ڕۆنامەنووسی بەرخۆدانی عەفرین'ـی سیاسەتمەدار خەتیب دیجلە لە لایەن چاپ و پەخشی ئارامەوە چاپ و بڵاکرانەوە، کتێبەکان لە هەشتەمین پێشانگای کتێبی ئامەد نمایش کران کە لە ٣٠ی تشرینی دووەم تا ٨ی کانوونی یەکەم بەردەوام بوو، لە میانی پێشانگاکەدا پۆلیس دەستی بەسەر هەردوو کتێبەکەدا گرت.
دواتر پەیوەست بە هەردوو کتێبەکەوە بڕیاری کۆکردنەوەی بۆ دەرکرا، پاشان بە پاساوی 'پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی' داواکاری گشتی ئامەد لێپرسینەوەی لەگەڵ حەقی بوڵدانی خاوەنی دەزگای چاپ و پەخشی ئارام دەستپێکرد و لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد وتەی لێوەرگیرا.
ئاشکرا بوو پۆلیس بەبێ فەرمانی دادوەر دەستی بەسەر کتێبەکاندا گرتووە و دوای ٣٧ ڕۆژ پەیوەست بە هەردوو کتێبەکە بڕیاری کۆکردنەوەیان بۆ دەرکراوە.