ڕۆژنامەوانی ژاپۆنی کاتسوماتا: کلیلی ئایندە لای عەبدوڵا ئۆجالانە

ڕۆژنامەوانی ژاپۆنی، ئیکوکۆ کاتسوماتا، پشتگیری خۆی پیشاندا بۆ هەڵمەتە نوێی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، گوتی: "کلیلی ئایندە لای عەبدوڵا ئۆجالانە".

ڕۆژنامەوانی ژاپۆنی، ئیکوکۆ کاتسوماتا، پەیوەست بەو دەسپێشخەرییەی لە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە ٧٤ شاری جیهانی دەستی پێ کرد، پشتگیری خۆی پیشاندا، گوتی، بۆ ژیانێکی ئاشتیانە دەبێت دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کاتسوماتادا، ئاماژە بەوە کراوە نزیکەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانە، ئێستەش کاردانەوەکان دژی گۆشەگیریی وی لە جیهاندا زیاتر بوون.

دووپاتی دەکاتەوە، فیکری ڕێبەری گەلی کورد لە گۆشەکانی ئیمراڵی نەماوەتەوە، بەپێچەوانەوە، هیوای ئاشتی و ئازادی زیاتر پێشکەوت، دەڵێت: " ئەردۆگان زۆر باش لە کاریگەری عەبدوڵا ئۆجالان تێگەیشت و دانوستانەکانی ئاشتی دەستی پێکرد. کاتێک پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت، یان لانیکەم  زیندوو بوو، ئایا تورکیا وێران بوو؟ ئەردۆگان بە کوردی سڵاوی نەکرد؟ بەڵام ڕۆژانی هیوا کۆتایی هات. ئایا شەیتان دەڵێت دەتوانی دەست بەسەر هەموو هێزەکاندا بگرێت؟ ئایا دەتەوێت چەک بەکاربهێنیت و هەڕەشە لە کەسانی تر بکەیت بۆ ئەوەی مێژووی تورکیا بە ئازار بێت؟"

لە کۆتایی قسەکانی گوتی: "عەبدوڵا ئۆجەلان بیرمەندێکی گرنگە. پێشەنگی ژیانی هاوبەشە. هەموو سەرۆکەکانی تورکیا، ئەگەر ئاشتی لە نێوان گەلانیان دەوێت، پێویست بە چەک و هەڕەشە ناکات. تەنها دەتوانیت دەرگای ژووری زیندان بکەیتەوە. من پێم وایە کلیلی ئایندە لای عەبدوڵا ئۆجەلانە".