ژنان لە شتوتگارت داوای ئازادیی ئۆجالانیان کرد

ژنانی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد.

چالاکوانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد.

ژنان پۆستەرێکیان بە دروشمی "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" بەرزکردبووە و رایانگەیاند، بەبێ راوەستان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

گەنجان لەسەر تابلۆی رێکلامەکانی ناوەندی شاری شتوتگارت دا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لەسەریان بە ئینگلیزی نووسرابوو "ئێمە بە سیستمی ئێمراڵی دەڵێن نا" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان هەڵواسی.

بەو پۆستەر و لافیتانە، کە بە هەر چوار لای شاردا هەڵیانواسین، چالاکییەکە بووە رۆژەڤ.

ژ.ت