ژنان لە ستراسبۆرگ بۆ ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا

چالاکی دانیشتن بە پشتگیری ژنان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ستراسبورگی فەڕەنسا لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.

چالاکی ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا لە گۆڕەپانی چالاکی ئیشکگری ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە. لە ڕۆژی دووەمی چالاکیەکەدا ژنان پانکارت و دووڤیزی ئۆجالانیان بەرزککردەوە و تیشێرتی 'ئازادی بۆ ئۆجالانیان' بەرزکردەوە.

ژنان لەبارەی گۆشەگیری و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان دۆسیە پێکەشە بە نوێنەرانی هەمیشەیی کۆنسەی ئەوروپا دەکەن.

لە چالاکیەکەدا پانکارتێک بە دروشمی ' ڕاستی ڕیبەرایەتی و ژن' هەڵواسرا. لەسەرناوی چالاکوانان زیلان دیار ڕایگەیاند کە ڕێبەریی گەلی کورد وتوویەتی، 'ئازادی ژن لە هەموو ئازادیەک گەورەترە.' و وتی،" بۆیەش وابەستەبوونی ئێمەی ژن بە ڕێبەر ئاپۆ زۆر گەورەیە. ئێمەی ژن تێکۆشان گەورە بکەین و ڕێبەرایەتی خۆمان ڕزگار بکەین."

زیلان دیار ئاماژەی بەوەشکرد کە لە دۆخی زیندانیکردنیشدا عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازادی ژنی کردووەتە ڕۆژەڤ و وتی، "ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو بەرگرینامەکانیدا ڕایگەیاندووە کە ئازادی کۆمەڵگا، بە ئازادی ژنەوە گرێدراوە."

ف.ق