ژنان و گەنجان لە گرینگنی ڕژانە سەر شەقامەکان

لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەوڵەکان بۆ گەمارۆدانی کامپی مەخمور لە ناوچەی گریگنیی پاریس چالاکییەکی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو.

لە ناوچەی گریگنی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی ژنان و گەنجانی ئەوروپا لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەوڵەکانی عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی مەخمور چالاکییەکی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیاندراوی چالاکییەکەدا هاتووە، "ئێمە دوێنێ بۆ دواینجار بیستمان، کە بەلانیکەمەوە بۆ ماوەی ٦ مانگی تر چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە کراوە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە پێداگرییەوە رێگا نادەن پارێزەران و بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن. ئێمە هەرگیز ئەو گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەین و خۆمان فێری ژیانی بێ ڕێبەرایەتی ناکەین.

بە گوشاری پەدەکە و دەوڵەتی تورک، هێزەکانی عێراق دەوروبەری کامپی پەنابەرانی مەخموریان گرتووە. ئێمە هەرگیز ئەو سیاستە قبوڵ ناکەین. با هەموان بزانن، کە ئێمە دەبینە دەنگی بەرخودانی خەڵکی مەخمور. ئەو چالاکییەی ئێمە هۆشداریدانە. بە دڵنیاییەوە ئێمە لە بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئێستاوە بەبێ ڕاوەستان چالاکی ئەنجام دەدەین. ئێمە هۆشداری بە هێزەکانی عێراق و دەوڵەتی تورکی فاشیست دەدەین".

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی مەخمور" وترایەوە.

ژ.ت