ژنانی گەنجی هەدەپەیی لە مێردین کۆبوونەوە

کۆردیناسیۆنی ژنانی گەنجی هەدەپە، بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە مێردین کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

کوردیناسیۆنی ژنانی گەنجی هەدەپە  بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە مێردین کۆبوونەوەیەک-یان بەریوەبرد. ئێبرۆ گۆنای وتەبێژی هەدەپە، ئایشە ئاجار باشاران  وتەبێژی مەجلسی ژنانی هەدەپە و دەرسیم داغ پەرلمانتاری هەدەپەی مێردن بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

ئیبرۆ گۆنای ئەوەی خستەڕوو کە گەنجان بەردەوام سەرچاوەی هێز و ورەن و وتی، " هەر هەرشوێنێک هێرش دەکەنە سەر گەنجان و بەتایبەتی ژنانی گەنج و دەخوازن ئەوان تێک بشکێنن. بەڵام ئێمە ئەرؤکە لە مێردین دیمان، ئێوە درێژەدەری ئەم تەڤگەرەن کە دەڵێت' ئێمە بە گەنجان دەستمان پێکرد و بە گەنجانیش سەربکەوین'. بەم ورەوە لەدژی دەسەڵاتداری، گەنجی رێکخستنکراو، گەنجانی هەدەپە لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆیان بدەن."

' لە کوردستان مرۆڤ بێسەروشوێن نابێت ، بێسەروشوێنی دەکەن'

ئایشێ ئاجار باشاران-یش ئەوەی خستەڕوو کە ساڵی ڕابردوو بە سەدان ژن بە هۆی توندووتیژی پیاو گیانیان لەدەستدا و وتی، " دەسەڵاتداریش خۆی لە کوێری دەدات. گولیستان دۆکوو زیاتر لە ساڵێکە نادیارە. لەبەر ئەوەی کە ئێمە دەزانین لەم وڵاتە کەس ون نابێت ، بەڵکوو مرۆڤەکان بێسەروشوێن دەکەن. هێشتا دەسەڵات لە مەڕ چارەنووسی گولیستان دۆکوو هیچ وڵامێکی نەداوەتەوە. چاویشێک دەستدرێژی کردە سەرئیپەک ئیر، بە ڕۆژان بەدیل گیرا، هانیان دەدا کە خۆی بکوژێت و کردەوەکانی مووسا ئۆرهان لەلایەن بەرپرسێکی باڵای دەسەڵاتەوە پارێزرا و بە ئاسانی دەگەڕێت. ژنان کە لە دژی ئەمانە تێکۆشان دەکەن لەلایەن دەسە؛اتەوە دەکرێنە ئامانج."

' ئێمە بەلێنمان بەو ژنە کوژراوانە داوە'

دەرسیم داغ ئاماژەی بەوەدا کە بەسەدان سالە ژنان دەکوژرێن، دەستدرێژی دەکرێتە سەریان،یان بێسەروشوێن دەکرێن. ژنان بەردەوام لەدژی ئەمانە بەرخۆدان دەکات. داغ وتی، " ئێمە لەهەمبەر سیستەمی پیاوسالار سەردانانەوێنین. بۆ ژنانی کورد کە کوژراون، ئێمە ئەمسال کەمپەینێکمان دەستپێکردووە:' ئێمە ئیشتە هەستین، سەفەربەر ببین' بە هۆی ئەم کەپمەینەوە ئێمە خۆمان گەیاندە سەدان ژنی گەنج، ئێمە هزری پیاوسالاریمان ئیدانەکرد. پنارگولتەکین، گولیستان دۆکوو، ئیپەک ئیر و ژنانی وەک ئەوان بوونە ئامانجی هێرشەکان، کوژران، هۆکاری راپەڕینی ئێمەیە.  ئێمە جارێکی تر بەلێن دەدەین بەو ژنانە ، هەتا ئازادی ئێمە درێژە بە تێکۆشان بدەین."

ک-ش