ژنانی کورد لە ڕوسیا گۆشەگیریان ئیدانە کرد

ژنانی کورد لە ناوچەی نۆڤۆلیکساندرۆڤسکایای سەر بە هەرێمی ستاڤراپۆلیی ڕوسیا گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرد.

ژنانی کورد لە ستاڤراپۆل لە رووسیا بە چالاکییەک سەرنجیان خستەسەر گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و داوای ئازادییان کرد.

بەناوی تەڤگەری ژنانی گەنج سەمیرە گاسانۆڤا ڕایگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە دەکەین. راشیگەیاند، ئامانجی ئەو گۆشەگیرییە ئەوەیە، کە نایانەوێت رامان و بیری ئۆجالان بە جیهانی دەرەوە بگات.

گاسانۆڤا ڕاشیگەیاند، بەرخۆدانی گەلی کورد بەردەوام دەبێت و ژنانی گەنج پێشڕەویی تێکۆشین دەکەن و وتیان: "هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت و پێویستە بنەماڵە و پارێزەران چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن".

گاسانۆڤا هەروەها وتی، بێدەنگیی جیهان بەرامبەر بە سەپاندنی سزا بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پارچەیەکە لە دید و پلانی سەپاندنی سزایە بە سەر گەلی کورددا و جێبەجێکاری ئەو پلان و دیدەش دەوڵەتی تورکە.

گاسانۆڤا بانگی لە ڕای گشتی جیهان و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ کرد، کە چیتر بێدەنگ نەبن سەبارەت بە سەپاندنی سزا و هەڵوێستیان هەبێت.

ژ.ت