ژنانی پرشنگی خۆر ١٧ ئۆتۆمبێل و دوو كارگه‌یان سوتاند
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، ١٧ ئۆتۆمبێل كه ١٥ یان مۆدێل به‌رزبوون و ٢ كارگه‌یان سوتاندووه و پۆلیسێكیشیان بریندار كردووه.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، ١٧ ئۆتۆمبێل كه ١٥ یان مۆدێل به‌رزبوون و ٢ كارگه‌یان سوتاندووه و پۆلیسێكیشیان بریندار كردووه.
له راگه‌یه‌نراوی ژنانی پرشنگی خۆردا هاتووه، كه‌له سێ مانچهی مێرسین له ٢٩ی تهمموز به شێوه‌ی هاوكات چالاكیان ئه‌نجامداوه و ١٥ ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز و ٢ كارگه‌ی 'فاشیستهكانیان' سوتاندووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ٣٠ ته‌مموزیش له ناوچه‌ی سیلیڤیری ئیسته‌نبوڵ له دژی پۆلیسه‌كانی تورك چالاكیان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆریان به ئۆتۆمبێلی پۆلیسه‌كان گه‌یاندووه و یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به سه‌ختی برینداربووه.
راگه‌یه‌نرا كه هه‌مان رۆژ له یهشیلكۆی ئیسته‌نبوڵ له دژی فاشیسته‌كانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په چالاكیان كردووه و فاشیستێك له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زێنراوه و دواتر 'سزادراوه' و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی سوتێنراوه.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه باسی له‌وه‌كرد، كه ٣٠ تهمموز كه‌سێك كه 'كوردێكی بێ پاراستنی بریندار كردبوو' ده‌ستنیشان كرا و خرایه ژێر چاودێرییه‌وه و ئۆتۆمبێلی هێرشكاره‌كه سوتێنرا.
هـ . ب