ژنانی پرشنگی خۆر گورزیان لە پاسەوانە فاشیستەکانی زیندانەکانی ئیستەنبول دا

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی رۆژ رایانگەیاند، بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی زنجیرە چالاکییەکی بەرفراوانیان لە شارەکانی تورکیادا ئەنجامداوە و زیانێکی زۆریان بە فاشیستەکانی تورک گەیاندووە.

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی رۆژ بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک رایانگەیاند، بۆ پشتیوانی لە هاوڕێیانیان لە زیندانەکاندا، کە ١٨١ رۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکیی مانگرتندان، زنجیرە چالاکییەکی بەرفراوانیان لە شارەکانی تورکیا لە دژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە و دەوڵەتی تورک ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوەکەدا لەبارەی ئەو زنجیرە چالاکییەوە هاتووە:

"لە ٢٣ی ئایار لە ناوچەى باندرمای پارێزگای بالکیسەر ٢ تەنکەری سوتەمەنیی سەرمایەدارانی فاشیستی ئاکەپە لەلایەن یەکەکانمانەوە سوتێنران.

لە ٢٣ی ئایار لە ناوچەى ئینەگۆل لە پارێزگای بورسا تەنکەرێکی سوتەمەنی و بارهەڵگرێکی کۆمپانیای لۆجستیی رەیاساشی سەر بە ئاکەپە – مەهەپە سوتێنران.

لە ٢٤ی ئایاردا لە ناوچەی ئەرگینەی تەکیرداغ لە چالاکییەکدا ٧ کەشتیی ماسیگری و ٥ ئۆتۆمبێل مۆدێل بەرزی فاشیستەکان سوتێنران.

لە ٢٥ی ئایار دا لە ناوچەى سیلیڤریی ئیستەنبول ٤ ئۆتۆمبێلی پاسەوانە دەستدرێژکارە فاشیستەکان و وێستگەیەکی کارەبا سوتێنران. بەو هۆیەوە ئەو گەڕەکە بۆ ماوەى چەند کاتژمێر بێ کارەبا بوو. چالاکییەکانمان لە دژی پاسەوانە فاشیستەکانی زیندانیان زیاتر و گەورەتر دەکەین".

ژ.ت