ژنانی تۆلەسێن ئاگریان بەردایە کارگەیەکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان

ژنانی تۆلەسێن ڕایانگەیاند کە ئاگریان لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەسێکی ئاکەپەیی بەرداوە، ئەو کەسە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکات.

ژنانی تۆلەسێن لە بەیاننامەیەکی نووسراودا بڵاویان کردەوە و ڕایانگەیاند: "لە ٨ی تیشرینی دووەمدا لە ناوچەی چۆرلوی تەکیرداغ کارگەی ماددە هۆشبەرەکانی (م.ک) کە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکات و کەسێکی ئاکەپەییە و بەوە دەناسرێت، یەکەکانمان ئاگریان لە کارگەی بەرهەمهێنانەکەی بەرداوە و زیانێکی زۆریان بە کارگەکە گەیاندووە".

ژنانی تۆلەسێن دەستنیشانیان کرد کە لە ٩ی تیشرینی دووەم، لە ناوچەی عارفیەی سەر بە ساکاریە، پارکینگێکی ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی ئاکەپە بە تەقەمەنی لە دوو لاوە کراوەتە ئامانج و وتی: "ئێمە ئاگرمان لە پارکینگێک بەردا کە ١٥ ئۆتۆمبێلی لوکسی دەولەت لەناو گەراجەکە بوو".

ژنانی تۆلەسێن ڕایانگەیاند: "بەڵێنمان بە گەلەکەمان و ئەو کەسانە داوە کە باوەڕیان پێمان هەیە. لە هەر شوێنێک هێرش بکرێت ئێمە لەوێ دەبین. ئێمە دۆزەخ بۆ دوژمن و هاوکارەکانی دروست دەکەین".