ژنانی تۆڵەسێن لە دوو شاری چالاکیان ئەنجامدا
دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند لە ئیستنەبوڵ و بالیکەسیر ٦ ئۆتۆمبیل و ماڵێکی پۆلیس و دوکانێکی کەلوپەلیان سوتاندووە.
دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند لە ئیستنەبوڵ و بالیکەسیر ٦ ئۆتۆمبیل و ماڵێکی پۆلیس و دوکانێکی کەلوپەلیان سوتاندووە.
دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتیان: "خوێنی هاوڕێ شکۆدارەکانمان بەفیڕۆ ناچێت. ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین، زیهنیەتی قڕکەر لە کوردستان ناهێڵین".
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە ١٥ ی شوبات ناوچەی ئەدرەمیتەی بالیکەسیر ٢ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانمان سوتاند و چیتر بەکەڵک نەماون.
لە ١٥ ی شوبات لە ناوچەی شیلەی ئیستنەبوڵ ئۆتۆمبیل و ماڵی پۆلیسێکی خانەنیشنمان بە ناوی ئ. ڤ. سوتاند.
لە ١٤ ی شوبات لە ناوچەی بەیکۆزی ئیستەنبوڵ ٣ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانی ئاکەپە سوتێنران و دوکانێکی کەلوپەل بە تەقەمەنی دەستی سوتێنران".