دەستپێشخەڕی ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، ئەوان بە چالاکیەکانیان پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەکەن کە لەبەرانبەر داگیرکەری تورک بەردەوامە.
دەستپێشخەڕیەکە رایگەیاند، یەکینەکانیان ١٩ی ئایار لە ناوچەی حادیمکۆی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی کیمیایی فاشیست و نەژادپەرستەکانی تورکی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە و زیانێکی گەورەیان بە کارگەکە گەیاندووە، هەروەها ٢٠ی ئایار لە گۆلجوکی کۆجائەلی ئۆتۆبۆسێک و ٣ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل تازەی نەژادپەرستەکانی تورکیان سووتاندووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ٢٠ی ئایار لە دیلۆئۆڤای کۆجائەلی مالێک کە ئەندامانی ئاکەپە و مەهەپە کاری نائەخلاقیان تێدا دەکرد، سووتێنرا، کەسێکی فاشیست بە ناوی ئیسماعیل کە کاری نائەخلاقی دەکرد سزادرا. ٢١ی ئایار لە بەیلیکئۆزۆی ئەستەنبوڵ ١٠ ئۆتۆمبێڵی فاشیست و نەژادپەرستەکانی تورک سووتێنران، لە سەردیڤانی ساکاریاش باڵەخانەیەکی کارگەیەکی جلوبەرگ کە موڵکی پۆلیسێک بوو سووتێنرا.
ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، ٢٢ی ئایار لە ئاڤجلاری ئەستەنبوڵ لەدژی پاسەوانەکانی ئاکەپە بە چەکی سووک و فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدرا و ٢ پاسەوانی فاشیست بریندارکران، ٢٢ی ئایار لە ناوچەی سارای تەکرداغ لەدژی کارگەیەکی رۆنی فاشیستەکانی ئاکەپە چالاکی ئەنجامدرا و سووتێنرا.
ف.ق