ژووری یاسایی سەدە: دەبێت مێزی پێوەندی لە گەل ئیمرالیدا دابنرێت
ژووریی یاسایی سەدە، دەربارەی ئەو بانگەشانەی کە لە دوێنێ شەو بەم لاوە دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ژووریی یاسایی سەدە، دەربارەی ئەو بانگەشانەی کە لە دوێنێ شەو بەم لاوە دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ژووریی یاسایی سەدە، دەربارەی ئەو بانگەشانەی کە لە دوێنێ شەو بەم لاوە دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەنراوەکەی ژووری یاسایی سەدە بەم شێوەیە:
" ئێمە ناتوانین لەگەل موەکیلەکانی خۆمان لە بەندیخانەی ئیمڕالی بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان، بەڕێز عومەر خەیری کۆنار، بەڕێز حامیلی یەڵدرم و بەڕێز ڤەیسی ئاکتاش بە هیچ شێوەیەک پێوەندی بگرین. چاوپێکەوتنی هەرە کۆتایی لە بەندیخانەی ئیمڕالی تەنیا لە گەل بەڕێز ئۆجالاندا لە ڕۆژی ٧ی تەباخی ٢٠١٩ ئەنجامدرا. کۆتا پێوەندی موەکیلەکەمان لەگەل دەرەوە، لە ڕۆژی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا بە ڕێگەی پێوەندی تەلەفونی بووە کە ئەم مافە بۆ یەکجار بەوان دراوە. لەو کاتە بەدواوە بە ئێمە هیچ دەرفەتێک نەدراوە کە ئاگایی لەوان بگرین. دەربارەی ژیانی بەڕێز ئۆجالان لە ڕۆژی ١٤ی ئادار لە سەر هەندیک تۆڕی کۆمەڵایەتی هەندێک بەنگەشە کراوە. ماوەیەکی درێژ ەکە ئێمە ناتوانین بەرێز ئۆجالان لە ئیمرالی ببینین، هەربۆیە هەر بانگەشەیەک کە لە سەر بەڕێز ئۆجالان دەکرێت وامان لێدەکات کە بەجیدی وەری گرین و لێکۆڵینەوەی لە سەردەکەین وهەوڵدانی پێویست لەم بارەیەوە دەکەین. ئەم بانگەشانەی کە ماوە ماوە دەکرێن، ئێمە نازانین لە کامە سەرچاوە دەکرێت، بەڵام ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە ئەم بانگەشانە بەشێوەیەکی پلان بۆداڕێژڕاو دەربارەی بەڕێز ئۆجالان دەکرێت. بێ گومان هۆکاری هەرە گرینگی ئەم دۆخە گۆشەگیری قوورسی ئیمڕالییە و هەموو دەرفەتەکانی ئاگادارکردنەوە لە ئێمە سەندراوەتەوە. لەبەر ئەوەی کە بەندیخانەی ئیمراڵی بەندیخانەیەی ئاوەها نییە کە بنەماڵە و پارێزەران بتوانن بە ڕێک وپێکی سەردانی گیراوان بکەن و دەربارەی دۆخی تەندرووستی ومەرجی ژیان گیراوان ئاگایی بگرین، ئەم بانگەشانە دەبنە هۆکاری نیگەرانی گەورە و کە دەبێت ئەمە لەبنەڕەتەوە لاببرێت.
تاکە رێگەی کۆتایی هێنان بەم نیگەرانیانە ئەوەیە کە لە دەمێکی هەرە نزیکدا دەرفەتی پێوەندی لەگەل ئیمڕاڵیدا درووست بکرێت.
ئێمە پێداگرین لە سەر کۆتایی هاتن بە گۆشەگیری لە ئیمرالی کە خۆی لە خۆیدا کردەوەیەکی دژە مرۆییە و ڕێگەی پێوەندی گرتن درووست بکرێت کە نیگەرانییەکان لەسەر باری تەندرووستی و هەلوومەرجی ژیان بڕەوێتەوە. ئێمە جارێکی تر داوا لە بەرێوەبەرانی سیاسی و ئیداری و هەمووان دەکەین کە دەست لە جیاوازی و کردەوەی گۆشەگیری بەردەن کە لە سەر بەندیخانەیەک و گروپیک لە گیراوان سەپیندراوە. ئێمە داوا لە بەرپرسان دەکەین کە بە بەرپرسیارەتی خۆیان هەستن، درگای بەندیخانەی ئیمرالی بکەنەوە، دان بە مافی پێوەندی و دیداری لەگەل گیراواندا بنین."
ک-ش