زنجیرە کۆبوونەوەکانی ژنانی ئێزدی لە بەغدا بەردەوامە
کۆبوونەوەکانی شاندی ژنانی ئێزدی لە چوارچێوەی ناڕەزایی دەربڕین لەبەرانبەر ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لە بەغدای پایتەختی عێراق بەردەوامە.
کۆبوونەوەکانی شاندی ژنانی ئێزدی لە چوارچێوەی ناڕەزایی دەربڕین لەبەرانبەر ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لە بەغدای پایتەختی عێراق بەردەوامە.
شاندی ژنانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەحمەد کینانی کۆبووە. شاندەکە پەیامی 'ڕۆڵەکانی ئیزدی دەتوانن خۆیان و گەلەکەیان بپارێزن' دا.
کۆبوونەوەکانی شاندی ژنانی ئێزدی لەدژی رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و باشووری کوردستان لەسەر شەنگال لەگەڵ پارتە سیاسیەکان و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەردەوامە. شانی ژنان ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەحمەد کینانی کۆبووە. شاندەکە ئاماژەی بە بڕیارەکانی ڕێککەوتنەکە کرد.
شاندەکە وتی، "بڕیارەکان لە دەرەوەی ئیرادەی کۆمەڵگای ئێزدی دراون و قبوڵ ناکرێت. پێویستە ئێوە باش بزانن کە ڕۆڵەکانی ئێزدی دەتوانن خاکەکەیان و گەلەکەیان بپارێزن. ئەم بڕیارە بەردەوامە فەرمانی ٢٠١٤ یە."
پەرلەمانتار ئەحمەد کینانیش ڕایگەیاند کە داواکاری گەلی ئێزدی لەجیی خۆیدایە و وتی، "لە ڕووی خۆپاراستنەوە مافدارن. پێویستە داواکاری گەلی ئێزدی جێبەجێ بکرێت."
زنجیرە کۆبوونەوەکانی شاندی ژنانی ئێزدی کە لە ١٥ کەس پێک هاتوون بەردەوامە.
ف.ق