زیندانیان سڵاویان لە ئێشکگری دادپەروەری کرد

زیندانیان نامەیان نارد بۆ چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری کرد کە لە چەندین شار بەردەوامە، سڵاویان لە تێکۆشانی دایکان کرد.

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان بۆ داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە چەند شار بەردەوامە. لە چالاکییەکانی ئەمڕۆدا نامەی هاوبەشی زیندانیانی سیاسی خوێنراوە.

ئامەد

چالاکییەکەی ئامەد لە ٦٩ هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

لە شوێنی چالاکییەکە پانکارتی "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری دەشکێنین، بۆ ئاشتی جڤاکی دەبینە دەنگی زیندانەکان" هەڵواسران، چالاکوانان یەلەکی "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتی"یان پۆشی.

لە تەواوی چالاکییەکەدا، درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە، چالاکییەکە بە سترانی کوردی بەردەوام بوو.

ئێلح

چالاکییەکەی ئێلح ١١ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا نامەی زیندانییەک خوێنرایەوە. لە نامەکەدا ناڕەزایەتی دەربڕا بەرامبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیری.

ئیستەنبوڵ

چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٦١ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا نامەی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە خواردن خوێنرایەوە.

لەم نێوەندەدا درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

وان

چالاکییەکەی وان ٦٩ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا نامەی زیندانیانی سیاسی خوێنرایەوە.

نامەی زیندانیان

لە نامەی هاوبەشی زیندانیانی سیاسی بۆ دایکان لە ئێشکگری دادپەروەری سڵاو تێکۆشانی دایکانی کراوە و دووپاتی دەکەنەوە هەموو داوا و هەوڵێکمان بۆ وەستاندنی فرمێسکی چاوتان و وڵاتێکی ئازادە.

زیندانیان لە پەیامێکدا بۆ دایکان دەڵێن: "ئێوە خۆتان بوونەتە تێکۆشان و بەرخۆدان، ئێمە گەلێک شانازی و بەختەوەری دەکەین کە دایکی وەک ئێوەمان هەیە".

ڕایدەگەیەنن ئەوان چاودێری چالاکی دایکان دەکەن و گەلێک دڵخۆشن بە چالاکی و ڕاگەیاندراوەکانیان و دەڵێن: "بەرامبەر خوێن و شەڕ و فرمێسک، ئێوە بوونە دایکانی ئاشتی و ئێمە تێکۆشانمان کرد. ئێوە هێندە بەهێزن جاروبار لەناو سندووقدا ئێسکی مناڵەکانتان بۆتان دەنێرنەوە. کەچی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن".

زیندانیان دووپاتی دەکەنەوە، بۆ ئەمڕۆ و پاشەڕۆژ پێویستە زیاتر لە جاران بە تێگەیشتنی "بەرخۆدان ژیانە" تێکۆشان و بەرخۆدانی هاوبەش بکەین.

بانگەواز بۆ گەل

زیندانیان ئاماژەیان کردووە بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕایدەگەیەنن تادێت هەڵمەتەکە مەزنتر دەبێت، دەڵێن: "لە ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کاری هەرە پیرۆزمان ڕوخاندن و هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی پیلانگێڕییە. هەر لە منداڵەوە تا بەساڵاچووان، ژن و پیاو، هەرکەسێک لەم قۆناغەدا کار و خەباتی لەسەر شانە. بەم زانین و باوەڕە بانگەوازی گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری تێکۆشانی دایکانی هێژامان بکەن. بۆ ئەوەی بتوانین تێکۆشانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

لەکۆتاییدا دەڵێن: "دایکانی هێژامان! ویستمان بەناوی منداڵەکانتان لە زیندانەکاندا بە چەند وشەیەک سڵاو لە بەرخۆدانتان بکەین. ئێمە وەک منداڵەکانتان زۆر شانازی دەکەین کە لە پرۆسەیەکی وەهادا ئەوەندەی لەدەستمان دێت، پشتیوانی ئێوە دەکەین. باوەڕمان وایە تێکۆشانی هاوبەشی چیا و زیندان و گەل، دەمانگەیاند بە سەرکەوتن. بەم هەستانەوە نەفرەتێکی شۆڕشگێڕانە لە پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات دەکەین، لە ناخی دڵەوە سڵاو و سوپاسی خۆمان دەنێرین. دووبارە دەڵێینەوە، سەرکەوتن بۆ ئێمەیە".