زیندانیکراوی نەخۆش چام ئازاد نەکرا

پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئێلح داوایان کرد بۆ ئازادکردنی زیندانیکراوی نەخشۆ ئەمین چام.

زیندانیانی نەخۆش

محەمەد ئەمین چام (٧٣ ساڵ) لە لیستی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ـیە بۆ زیندانیانی نەخۆش کە ڕەوشیان خراپە. چام پاش ئەوەی جەڵتەی دڵ لێی دا، لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر دەکرێت. چام کە لە زیندانی جۆری T ی قوبنی ئێلح ڕاگیراوە لە ١٦ ی نیسان جەڵتەی دڵ لێی دا. پەرلەمانتاری دەم پارتی زەینەب ئۆدونجو، هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک، چالاکوانانی تەژەئا و ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی و نوێنەرانی دەبەپە سەردانی خێزانی چامیان کرد لە نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی ئێلح.

شاندەکە سەردانی خێزانەکەیان کرد و لەبەردەم نەخۆشخانە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. زەینەب ئۆدونجو گوتی: "قبووڵ ناکرێت چارەسەری چام بە کەلەپچەکراوی بەردەوام بێت. پێویستە چام ئازاد بکرێت و چارەسەری شایستەی بۆ بکرێت. پێویستە ئەم ستەمەی سەر زیندانیان کۆتایی بێت".

کچی چام، شیمەل چام باوکی بەبێ هەبوونی هاوەڵێک و بەتەنها لە قاوش دەمێنێتەوە، داوای کرد ستەمی سەر زیندانیان کۆتایی بێت.