سۆهر: لە سووریا لە ماوەی ڕۆژێکدا ١٦ کەس کوژراون
سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق و دگیرکراوەکانی دەوڵەتی ١٦ کەس کوژراون.
سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق و دگیرکراوەکانی دەوڵەتی ١٦ کەس کوژراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق و ئەو ناوچانەی لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراون ١٦کەس کوژراون.
سۆهر ڕایگەیاند، لە گوندەوارەکانی شاری عەزازی داگیرکراوی باکووری حەلەب، لە هێرشی چەتەکان بۆ سەر کۆمپانیایەکی بازرگانی ئۆتۆمبێل سێ هاوڵاتیی مەدەنی کوژران.
هێرشی چەکدارانی هەتەشە بۆسەر درووزییەکان
سۆهر ئاماژەی بەوەشداوە، لە شارۆچکەی ئەشرەفیەی سەحنایە لە شەڕی نێوان چەکدارانی دروزی و هێزەکانی دەسەڵاتی دیمەشق دا دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی دیمەشق و پێنج چەکداری هەرێمی کوژراون.
سۆهر دەربارەی چارەنووسی هاوڵاتییە ڕفێندراوە درووزییەکان ئەمەی بڵاوکردەوەتەوە: ئەوەش ئەو شەش هاوڵاتییە دروزییەی کە هەفتەی پێشوو لە بۆسەی هێزە لایەنگرەکانی حکومەتی سوریا لەسەر ڕێگای دیمەشق – سوەیدا بریندار بوون، ژیانیان لەدەستداوە."
لە کۆتاییدا هاتووە: "لە گەراجی کۆبوونەوەی ئۆتۆمیبل لە شارۆچکەی تیبای ئیمامی گوندەواری باکووری حەمانە، شۆفێرێک لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوە دەکووژرێت. لە گەڕەکی قسوری شاری حەما منداڵێک کە چەند ڕۆژ پێش بە هۆی دەستڕێژی گولـلەوە بە سەختی بریندار دەبێت، دوای چەند ڕۆژ مانەوە گیانی لەدەستدا."