زیندانیەکی سیاسی کورد لە زیندانی شاری تەکرداغدا گیانی لەدەستدا

زیندانی سیاسی بە ناوی سدقی پەکتاش لە زیندانی پیتی ئێفی تەکرداغ لە ئەنجامی خوێنبەربوونی گەدەدا گیانی لەدەستدا.

پەکتاش ٢٨ ساڵ بوو لە زینداندابوو. پەکتاش کە بە بیانووی ئەندامێتی ڕێکخستن سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە ئەنجامی خوێنبەربوونی گەدەدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکان پەکتاش ئێوارەی ١٠ی مانگ لە نەخۆشخانەی ئەدرنە گیانی لەدەستداوە.

تەرمی پەکتاش رۆژی پێنجشەمە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گوندی دیلەکی ناوچەی یەشیلیوردی مالاتیا بەخاکدەسپێردرێت.

زیاتر لە ١٦٠٠ زیاندانی نەخۆش لە زیندانەکانی حکومەتی تورکدان

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) رایگەیاندبوو، ١٦٠٥ زیانی سیاسی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدان کە دۆخی ٦٠٤ کەس زۆر خراپە.

لقی ئەنقەرەی ئیهادە لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی هەرێمی ئانادۆڵی ناوەڕاست بەردەوامە و تا ئێستا ١٤ زیندان گیانیان لەدەستداوە و ٥١ کەسیش رووبەرووی ئەشکەنجە بوونەتەوە. لە راپپۆرتەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە زیندانیان لە مافی تەندروستی و پەروەردە بێبەشکراون.

ف.ق