زۆزان چەولیگ: بێریتان پێوانەی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستنیمانە

زۆزان چەولیگ: بێریتان پێوانەی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستنیمانە. لەمڕۆدا وەک یەژا ستار هێزێکین لەسەر هێڵی بێریتان دەژین و شەڕ دەکەین. هێزی کاریگەرمان لە ڕاستینەی بێریتانەوە وەردەگرین.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار زۆزان چەولیگ لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کە لە مەدیا خەبەر تیڤی پەخشکرا، وەڵامی پریسارەکانی ژۆژنامەوان ئارژین فەراتی دایەوە.

چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیە:

لە ئێستادا لە تورکیا بە ئامانجی شەڕی تایبەت زمانی خۆیان گۆڕییوە، بەڵام لە بنەمادا گۆشەگیری سەر ڕێبەرایەتی بەردەوامە. گۆشەگیری کە ڕووی ڕاستی ڕۆژەڤەکەیە، بە گوێرەی ئەم پێشهاتانە پێویستە چۆن بەڕێوەببرێت؟

لە مانگی تشرینی یەکەمداین مانگێکە کە چەندین فەرماندەی پێشەنگ  و هاوڕێی فیداییمانی تێدا شەهید بوون. بەرەو ٢٥ی تشرینی یەکەم دەچین و بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی یەکەمەوە شکۆی ئازادیمان و ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندەی فیداییمان بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ە. لە کەسێتی هەڤاڵ بێریتان و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمماندا بە ڕێز و خۆشەویستییەوە هەموو شەهیدانی شۆڕشمان یاد دەکەینەوە. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە کە یادکردنەوە و تێکۆشانیان بگەینین بە سەرکەوتن.

وەک ئاشکرایە ٢٥ ی تشرینی یەکەم لە هەمانکاتدا ساڵوەگەڕی سوپای ئازادی ژنانمانە. دەمەوێت بڵێم قەرزداری ڕێبەری تەڤگەری ئازادی و بناخەدانەری سوپای ژنمان واتە ڕێبەر ئاپۆین. بە سوپابوونی ژنانمان لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. بە ناوی هەموو شەڕڤانانی یەژا ستارەوە سڵاوی خۆمان ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. ڕێز و خۆشەویستی خۆمانی پێشکەش دەکەین. جارێکی دیکە بە سوپابوونی ژنان لە هەموو ژنانی کوردستان و هەموو ژن و گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەم. لە کەسێتی جەنگاوەر و شەڕڤانانی یەژا ستاردا کە لەسەر هێڵی بێریتان هەنگاو دەنێن، لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا دەژین و لە سەنگەرەکانی پێشەوە لە بەرخۆداندان، بە ناوی هەموو هەڤاڵانی شەڕڤان و تێکۆشانی سوپای ژنمان پیرۆز دەکەم و لە ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی بە سوپابوونماندا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

وەک دیارە پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٦ ساڵی بەسەردا تێپەڕی. هەموو هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەم. تەڤگەرمان ئامانجی پیلانگێڕی و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و ئەو ئەنجامانەی کە خواستی بوو بە بەرفراونی هەڵسەنگاند. لە کاتێکدا لە پێشهاتە گشتییەکانی ئەمڕۆ دەڕوانین، شەڕی قڕکاری لەسەر رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەبرێت، وە شەڕی قڕکاری لەسەر گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بەڕێوەدەبرێت. لە هەمانکاتدا ماوەی ٤٣ مانگە شەڕی قڕکاری لەسەر بەڕێوەدەبرێت و گۆشەگیری دەکات، هەم لە ڕووی یاسایی و هەمیش لە رووی مرۆڤایەتییەوە بەو سیاسەتە فاشیستەکانی ئێستاوە دەرگای ئیمراڵی کلیل دراوە. ئەم سیاسەتەی کە تاکو ئێستا بەردەوامە و هەمووان دەیبینن. لە کەسێتی رێبەرێتییماندا لە کوردستاندا راستیینەی گەلی بەرخۆدێر و ڕاستینەی ژن بوونی هەیە. لە کەسێتی رێبەرماندا سیاسەت و ئایدۆلۆژیایەک هەیە کە جێگەی هیوای گەلانە و هەموو کەسێک ئەمە دەزانێت. ڕێبەر ئاپۆ رێگەی ڕزگاری گەلان و بندەستانە. ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری هەموو پرسەکانی گەلانە. پارادایمەکانی ڕێبەرمان لە لایەن هەموو هێزە هەژموونخوازەکانەوە وەک مەترسییەکی گەورە دەبینرێت. لەم ڕوەوە ناتوانین گۆشەگیری و جەنگی جیهانی سێهەم کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەدەبرێت لێکتر دابڕین. لەبەر ئەمە وەک ئاماژەم پێدا ئەو سیاسەتی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت سیاسەتێکە لەسەر گەلانی ئازادیخواز بەڕێوەدەبرێت. وا بەرەو تێپەڕاندنی ساڵێکی دیکەی گۆشەگیری دەڕۆین، ئایا چی بوو و بۆچی رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەناکاودا هەستی بە پێویستی گۆڕینی زمان کرد؟ سەرەتا پێویستە مرۆڤ لەم بابەت تێبگەن. پێموانییە ئەم دۆخە دابڕاو بێت لە دۆخی شەڕی سێهەمی جیهانییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بە تایبەتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە بە پشتیوانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ماوەی ساڵێکە بەردەوامە. ئەم شەڕە وردە وردە بووەتە قۆناغێکی نوێ و گۆڕاوە بۆ پڕۆسەیەک کە ئیسرائیل دەیەوێت خۆی وەک هەژموونێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر بکات. لەم دواییانەدا ئیسرائیل زیاتر ئەم شەڕەی بردۆتە لوبنان و بەیروت. دیسانەوە ئەم شەڕە وردە وردە بەرەو ئێران دەڕوات. هەرچەندە ئێران هەندێک هەوڵی داوە بۆ ئەوەی نەچێتە ناو ئەم شەڕەوە و بە شێوەیەکی تاکتیکی ئەنجامی داوە، بەڵام پێدەچێت ئەم شەڕە وردە وردە گەشە بکات و قووڵتر دەبێتەوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت. ئەم شەڕە هەژمونییە بە مانای دەستپێکی سەردەمێکی نوێ و پێکهێنانی هاوسەنگی نوێیش دێت. دیسانەوە ئەمە ناوی پشکە نوێیەکانە. لەگەڵ هەنگاونان بەرەو کۆتایی ساڵ، وا دیارە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی گەورەیی ئەم پێشهاتانە لەژێر مەترسیدان. بێگومان ئەم دۆخە تابێت زیاتر کاریگەری لەسەر تورکیا دەبێت و پەیوەندی بە پێشهاتەکانەوە ناپچڕێت. چونکە ئەمڕۆ لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو دۆخە ئاژاوە-قەیرانەی کە زۆرێک لە دەوڵەتان تێوەگلاون، دەوڵەتی تورک هەرچەندە ناوبەناو بە تایبەت دژی ڕێبەرێتیمان و تەڤگەرمان سوود وەردەگرێت لە قەیرانەکانی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  و سیاسەتی تەسفیەکردنی ئەنجامداوە. بۆ نمونە لەم ڕووەوە ویستویەتی سوود لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا وەربگرێت. ئێستاش قەیران و ئاژاوەیەک لە عێراقدا هەیە. واقیعێکی پەرتەوازی هەیە. سوود لەم شتە وەردەگرن، دیسان سوود لە دۆخی سوریا وەردەگرن و هتد. ئاواتەکەی هاتەدی و دەتوانن زیادی بکەن. واتە تورکیا دەیویست ناوبەناو سوود لەم شتە وەربگرێت. ئەمڕۆ لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پرسی کورد هەیە. هەڵبەت ڕێبازێکی ڕادیکاڵ بۆ کێشەی کورد دەستنیشان دەکرێت، چارەسەر دەکرێت و گۆڕانکارییەک دەکرێت، یان چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە بە شێوازێکی دیکە سەرهەڵدەدات. ئێمە بە قۆناغێکی وادا تێدەپەڕین. بۆچی ئەمە دەڵێم؟ بەهۆی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ فاشیزمی ئەردۆغان و مەهەپە لەبری ئەوەی کێشەی کورد بە سیاسەتی جینۆساید چارەسەر بکەن، ساڵانێکە سیاسەتی شەڕ و قڕکردن لە ڕێگەی شەڕ و قرکردنەوە بەڕێوەدەبەن. هەروەک ئاماژەم پێدا ئەوانیش سوودیان لە هەندێک لە بارودۆخەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگرتووە. بەڵێ، ڕەنگە ئاکەپە-مەهەپە و دەوڵەتی تورک لە کورتخایەندا سوودمەند بن لە هەندێک کەلێن و قەیرانەکان، بەڵام کاتێک سەیری پێشهاتەکانی ئێستا دەکەین، ئەمە وا نییە. واقیعی تورکیایەک کە وردە وردە لە سیاسەتی دەرەوەیدا شکستی هێناوە. لە تورکیا واقعێک هەیە کە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە. پرسی کوردیش هەیە کە وەک ئامانجێکی جددی داناوە و ڕۆژانە سیاسەتی خۆی لەسەر ئەوە بەڕێوە دەبات. لەم بابەتەدا بەرەو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ هەنگاو دەنێین، سەرەڕای هەموو ڕێبازە فاشیستەکانی توندترین گۆشەگیری بەسەر ڕێبەرێتیماندا سەپێنراوە، فاشیزم بەسەر گەلەکەماندا جێبەجێکراوە و سەرەڕای پشتیوانی عێراق و پەدەکە درێژەی هەیە، ڕاستی ڕێبەرێتییەک هەیە کە لە بەرخۆداندایە و کاریگەرە. ڕاستینەی گەلی کورد و بەرخۆدانی گەریلا هەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​واقیعی تورکیایەک نابینین کە لە سیاسەتەکانیدا زۆر سەرکەوتوو بێت. بە پێچەوانەوە واقیعی تورکیای ئاکەپە – مەهەپە دەبینین کە وردە وردە بەرەو داڕزاندن و گەندەڵی ناوخۆیی دەڕوات. ڕاستییەک هەیە کە ئاکەپە – مەهەپە لە شەڕی قڕکردن کە دەستی پێکردووە، لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرکەوتوو نییە و لە بەرامبەر بەرخۆداندا ڕۆژ بە ڕۆژ بێدەسەڵاتتر دەبێت و دەکەوێتە ناو زەلکاوی شکستی خۆیەوە. بێگومان لەم جۆرە پرۆسانەدا جارجارە گۆڕانی زمان ڕوویداوە و هەموومان ئەمە دەزانین. بەڵێ، ئەمڕۆ پرسی  کورد هەیە کە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە و لەم خاڵەدا ساڵانێکە ڕێبەرایەتی بە شێوەیەکی ستراتیژی لە چارەسەری کێشەی کورد نزیک دەبێتەوە. دیسان ڕوانگەیەکی خستە ڕوو و لەسەر ئەم بنەمایە ڕوانگە، سیستەم، تێگەیشتن و سیاسەتی واقیعی تورکیای خستە ڕوو کە دەبێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بگۆڕێت. هەرچەندە موخاتەب ڕوونە و ڕێبەرمان باسی ئەوەشی کردووە، بەڵام تا ئێستا بە تایبەتی مەهەپە-ئاکەپە لە جیاتی چارەسەرکردنی پرسەکە سیاسەتی فاشیستی زیاتریان بۆ لەباربردنی بەڕێوەبردووە و نەگەیشتن بە دەستهێنانی چارەسەر بەو ئامانجە فاشیستیانەی خۆیان. ڕاستییەک هەیە کە تورکیا و ئاکەپە-مەهەپە گیریان خواردووە و دەبێ ئەمە ببینرێت. بەم مانایە لە گەریلا دەترسێت. بەهۆی پێشهاتەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕەکانی ئیسرائیلەوە کە لە پەرەسەندان. دەبێت تورکیا لە پێشهاتەکانی داهاتوو بترسێ و ئەمەش هاوسەنگیەکان دەگۆڕێ. گەر پرسە بنەڕەتییەکە کە پرسی کوردە چارەسەر نەکرێت. ئەوا پێویستە ئاکەپە و مەهەپە چارەسەربکرێت. بە قۆناغێکی زۆر ترسناکدا تێدەپەڕین. لەسەر ئەم بنەمایە تورکیا بە قۆناغێکی چاوەروانکراودا تێدەپەڕێت. لە تورکیادا دەوڵەت باخچەلی زهنیەت و ئاستەنگییەکی گەورەیە لە بەرامبەر چارەسەرکردنی پرسی کورد، تاکو ئێستا زهنیەتی ئاکەپە-مەهەپە و میتۆدە فاشیستەکانی بەکارهێناوە. یانی ئەم ڕاستییە ئاستەنگییەکی گەورەیە لە بەرامبەر چارەسەری پرسی کورد و کوردستان لە تورکیادا. دەوڵەت باخچەلەی لەوەتەی هەیە ئەو سیاسەتە فاشیستەی بەڕێوەبردووە. وەک کرۆکی ڕەگەزپەرسیتییە. هەرچەندە شێوازی زمان و سیاسەتی دەوڵەت باخچەلی و ئەردۆغان لەسەر پرسی کورد کرابێت، هیچ گۆڕانکارییەک دروستنەبووە؟ هەڵبەتە ئەمە رێگەیان نەبووە کە پرسەکان بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ چارەسەر بکەن. هەڵبەتە ڕێبازێکی جدی بۆ پرسەکان هەبێت، موخاتەب دیارە. لەم خاڵەدا ڕێبازی ڕێبەر و کورد و گەلی کورد دیارە. لەسەر ئەم بنەمایە کاتێک لە واقعی ساڵ دەڕوانین، بە تایبەت ئێمە وا دەکەوینە زستانی ٢٠٢٤ەوە، بە تێکۆشانی گەریلا بەرخۆدانی گرنگ بەڕێوەبردرا. لەگەڵ هەموو هێرشە فاشیستییەکاندا هەڵوێستی گەلی کورد، ژنان و گەلێک کەسێک کە سیستەمی تورکیان قبوڵ نیە و لە دژی دەرکەوتن، لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا ئەمانە بەڕوونی دەرکەوت. یەکەمجارە لە دژی فاشیستییەکانی ئەردۆغان هەڵوێستی سیاسی و سەربازی پیشاندرا. پێش هەموو شتێک ئەوە هەڵوێستێک بوو. لە کاتێکدا ئاکەپە بووە دووەم و وە ئەردۆغان لە سیاسەتەکانی دەروەیدا شکستی زۆری هێنا بۆیە ناچاری گرتنەبەری ئەم سیاسەتی کرد و پێشتریش ئەمەی کردووە. تورکیا تێکچووە و ویستیان سیاسەتی ئاساییبوون بەکاربهێنن و خۆیان لەو تێکچوونە ڕزگار بکەن. کە ئێستا لە تورکیا دەڕوانین ڕۆژێکی ئاسایی بوون نابینین. هەموو ڕۆژێک کارەسات و کۆمەڵکوژی ڕوودەدات. هەرخۆی سیاسەتی قڕکاری لەسەر گەلی کورد و سەختکردنی گۆشەگیری بەو مانایە دێت لەسەر کۆمەڵگە داڕزاندنی خۆی دەسەپێنێت. بۆیە مرۆڤ ناتوانێت باسی ئاسایبوون بکات. لە کۆتایی ساڵ نزیکەبینەوە ڕاستی قسەکەمان دەرکەوێت. واقعی ئاکەپە-مەهەپە-ئەردۆغان بەم سیاسەتەی ئێستایەوە وردە وردە لاوز دەبێت و مەحکومی شکستخواردنە. ئاکەپە لە بری ئەوەی پرسی کورد و ڕێبەرایەتی لە بنەڕەتەوە چارەسەربکات هەموو کات بە شێوەیەکی تاکتیکی نزیکبووەتەوە. بەڵام دەبێت ئەردۆغان و مەهەپە-دەوڵەت باخچەلی باش ئەو راستییە بزانن کە چیتر گەلی کورد لەم سیاسەتانەیان تێربوونە. لەبەرئەوەی ئەم سیاسەتەی بەڕێوەی دەبن کارەساتی زۆری خوڵقاندووە. بۆیە قۆناغەکە ئەوەمان پیشان دەدات کە پرسی کورد و کوردستان چارەسەر دەبێت، یانیش بەرخۆدانی ژن و گەلان لەم سەردەمەدا کە هاوسەنگیەکانی هەنگاو بە هەنگاو دەگۆڕێت کۆتایی بە سیاسەتی فاشیستی ئاکەپە-تورکیا دێنێ. لەبەرئەوەی پرسەکان چارەسەر نەکراون و بە پێچەوانەوە قوڵتربوونەوەتەوە، گرتنەبەری ئەو تاکتیکە بۆ پرسەکان نە ئاکەپە و نە دەوڵەت باخچەلیش ڕزگار ناکات.

لە کاتێکدا لە تورکیادا باس لەم بابەتە دەکرێت، لە گۆڕەپانی گەریلادا چی دەگوزەرێت، یان واقعی گۆڕەپانی شەر چۆنە؟

وەک دەزانرێت هەموو جارێک بەرێوەبەریمان و هەپەگەش دەربارەی شەڕ زانیاری و ڕاگەیاندراو دەدەن. بەڵام لە کاتێکدا لە ڕووی سەربازی لە پێشی خۆمان دەڕوانین و هەندێک پێشهات لە ماوەکانی کۆتاییدا لە گۆڕەپانی شەڕ هەڵدەسەنگێنین؛ بەڵێ، لەناو ساڵەکەدا لێدوانی ئەردۆغانیش هەبوو. بەتایبەتیش هاوکارییەکانی پەدەکە-بارزانی هەبوو لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر عێراق  و بەردەوامیشە. دەگوترا کە تا کۆتایی ساڵی کۆتایی بە ئۆپراسیۆنی پەنجە-کیلیت (پەنجە-قفڵ) دێنین، دەبێت گەل لەم بابەتەدا ئاسودەبێت و ئیدی دووچاری ئەم کێشەیە نابنەوە. هەڵبەتە ئەمە درۆیەکە و بوونی نیە. ئێمە گەیشتینە پایز و لە ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا، خواکوڕک و باکووری کوردستان بە تایبەتیش لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەڕێکی قورس هەیە. بەڵام کاتێک لە بناغەی کێشەکان دەڕوانین، وەک بەرپرسانی تورک و ئەردۆغان دایان نابوو، لە بواری سەربازیدا نەگەشتنە ئامانجەکەیان و ناشگەن. بەڵی، ڕەنگە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە مەتینا، خواکوڕک، سەرگەلێ و شاخی بەهار هەندێک ناوچەوی نوێ جێگربووبێ، بەڵام وێڕای هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکان هیچ پاشەکشەیەکمان لە سەنگەرەکانی گەریلادا نەبینی. هیچ جێگەکی گەریلا لەناو نەچوون. کاتێک لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم دەڕوانین، بەتایبەت لە پایزیداین و بەرەو زستان دەڕۆین، لەناو ترسێکی زۆردان. هەربۆیە نەیانتوانی لە گۆرەپانی شەردا سەرکەوتن بەدەستبهێنن و بگەن بە ئامانجەکەیان. لە ئێستاشدا لە وشکانییەوە دووچاری هێرشی گریمانەیی گەریلا نەبێتەوە بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی خۆپاراستندان. بەتایبەت لەماوەی ئەم مانگ و نیوەی کۆتاییدا نەیتوانییوە بەرەوپێشچوون بکات. بە بەکارهێنانی هێرشی ئاسمانی هێرشەکانی ئەنجام دەدا. بەم شێوەیە هەوڵدەدات هێزی خۆی بپارێزێت. نمونەیەک تەنها لە مانگی ئەیلولدا نزیکەی ١٠٠ هێرشی ئاسمانی لەسەر گارە ئەنجام داوە. هیچ دەرنجامێکی بەدەست نەهێناوە. لەبەرئەوەی لە پایز نزیکەبینەوە سوپای تورک کەوتووەتە دۆخی خۆپاراستنەوە. لەبەرئەوەی لە زستانی ٢٠٢٤دا گەریلا خاوەنی ئارستەکردنێکی زۆر بەرفراوانبوو. سوپای تایبەت و مەهمەدچیک کە سوپای تورک وەسفی دەکردن لە بەرامبەر هێرش و چالاکیەکانی یەژا ستار و گەریلادا ئاوا بە شان و شەوکەتەوە نەوەستانەوە. بەپێچەوانەوە چەندین گرد دواتر لە لایەن گەریلاوە بەدەستهێنران. هەموو ئەو بنکە و حەشارگانەی لە لایەن سوپاوە بەکاردەهێنران پێكڕا سوتێنران. شەرەفییان خرایە ژێر پێ. بۆ ئەوەی خۆیان لەوە بپارێزنەوە ئەوا ماوەی مانگ و نیوێکە لە خۆپاراستندان. وە بۆ ئەوەی خۆیان لەو شکستانەی پێشوویان بپارێزن، تاکتیکی خۆیان گۆریوە و لە ژێر ئەرز و بە کۆنکرێت حەشارگەی خۆیان دروستەکەن. نە لە باکووری کوردستان و نە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بە گشتی سەرکەوتنیان بەدەستنەهێناوە. لە بەرامبەر هێرشە بەهێزەکانی گەریلادا هەوڵدەدەن خۆیان بپارێزن. لەم خاڵەشدا نەگەشتن بەو ئامانجەی کە داینابوو بۆخۆیان. لەمڕۆدا لەسەر هێڵی بێریتان حەقیقەتی تێکۆشانی گەریلاکانی یەژا ستار و کوردستان هەیە. لەم ڕووەوە حەقیقەتی گەریلایەتی و تێکۆشانێک کە پێگەی خۆی دەپارێزت بوونی هەیە و بەردەوامە. هەڵبەت هەرچەندە تاکتیکی خۆپارێزی نوێ دەگرێتبەر لەبەرامبەر تێکۆشانی گەریلادا  شکست دێنێت. لە گۆرەپانی شەردا گەریلا بەهێزتربووە و بێگومان هەڵوێستی گەریلا چالاکتریش دەبێت.

لەمڕۆدا هێڵی بێریتان لە کوردستاندا بە مانای چی دێت؟ ئەو واقعە چیبوو کە بێریتان لە دژی دەکەوت؟

بێریتان بە تەنها کەسایەتییەک نیە، لە هەمانکاتدا هێڵێ ژنی کورد و گەلی کوردە. هەڵبەتە دەربارەی هەڤاڵ بێریتان دەتوانرێت زۆر شت بوترێت، لەم بابەتەدا دەمەوێت سەرنج بخەمەسەر چەند خاڵێک. بێریتان هەموو شتێکی لەسەر بنەمای ڕوانگەکانی ئازادییە کە ڕێبەرمان داوێتی بە ژنانی کورد، حەقیقەتی هەڤاڵ بێریتان حەقیقەتی کوردانی بەرخۆدێرە و دەربڕی حەقیقەتی ژنانی خۆڕاگرە. لەم ڕووەوە بێریتان ڕوانگەی ژنی ئازادی ڕێبەرێتی لە کەسێتی، زهنیەت، ڕۆح و پێوانەی ئازادییەکانی خۆیدا جێگیرکرد. لەبەر ئەمە بێریتان کەسێک نیە، هێڵی کوردستانە. بۆ تەڤگەری ژن و بە تایبەتی بۆ ئێمەی یەژا ستار هێڵی ژنی ئازادە، ژنێکە کە دەبێتە سەربازی، ژنێکە کە دەبێتە فەرماندە. کاتێک لە ڕوانگەکانی ئێستا دەڕوانین حەقیقەتی هێڵی بێریتان باشتر دەردەکەوێت. لە ساڵی ١٩٩٢دا لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە لە حەفتانین تا خواکوڕک ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان دەستپێکرا و لەم ئۆپراسیۆنەدا داگیرکەران قۆناغێکی داگیرکەرییان لە دژی گەریلا دەستپێکرد. لەو سەردەمەش وەک ئێستا هێڵی خیانەت یارمەتی و هاوکارییان دەدایە سوپای تورکی داگیرکەر. هەڵبەتە لەو سەردەمەشدا بەرخۆدانێکی بە هەزاران ڕێهەڤاڵ و بە تایبەت هەڤاڵ بێریتان هەبوو. لەو شەڕەدا فەرهادیش خاوەنی هەڵوێستێکە کە تەسلیمی ئەم هێلە دەبێت. بەم مانایە هەڤاڵ بێریتان لە بەرامبەر دووژمنی داگیرکەر-فاشیست خاوەنی هەڵوێست و ژنێکە کە لەدژی ئەوە تێدەکۆشێت، ئەوە حەقیقەتی بێریتانە. ئەوەیە وای لە بێریتان کرد هەڵوێستی مێژوویی بوو بەرامبەر بە هێڵی خیانەت و هاوکاری و ملکەچبوون. هاوڕێ بێریتان بە چالاکیەکی ئەمەی نیشان دا. دژی ئەو هێڵەی کە ڕۆحی خۆی تەسلیمی خیانەتکاران، هاوکاران، فەرمانڕەواکان و بکوژەکان دەکات؛ هەڵوێستی هەڤاڵ بێریتان بەرامبەر بە واقیعی دواکەوتووی ناسیۆنالیستی کورد، چالاکییە، شێوازێکە، عەقڵیەتێکە. بەم مانایە بێریتان ملکەچبوون بۆ هێڵی خیانەت و تەسلیمبوون قبوڵ ناکات و شەڕ و ئازادی بە ژیانێکی بە حورمەتەوە پێ باشترە و فڕێدانی خۆی لە تاشەبەردەکانەوە هەڵوێستێکی شکۆدار و مێژوویە. بێریتان هەڵوێستێکە بۆ هەموو ژنان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان. هەر بۆیە ڕێبەرێتی وتی: "بێریتان شەرەفی ئازادی ئێمەیە." بێریتان هەڵوێست و ڕۆح و ڕاستی ژنێکی کوردە کە لە هێڵی ڕێبەرێتییدا دەڕوات و ناسنامەی خۆی بەدەست دەهێنێت، بەرگری لە کەرامەتی خۆی دەکات هاوکات بانگەوازێکە بۆ هەموو کورد و ژنان. بێریتان بە واتای وڵاتپارێزی دێت ناوی پاراستنی وڵات و زمان و کولتوورەکەیە بەناوی هەموو ژنە خۆڕاگرەکانمانەوە. بێریتان ژنێکی زۆر بەنرخە، چەمکی ڕەگەز و وڵات و ژنان لە بێریتاندا لە پێش هەموو شتێکەوەیە. هەروەک ڕێبەرێتی دەڵێت "ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگەیە" لە کەسایەتی ژنی کورد بەیاننامەی "منیش لەم شەڕەدام" هەبوونی خۆی و لێگەڕینی ئازادی پیشانداوە. بێریتان لە ساراکانەوە دەستپێدەکات هاوڕێی هەموو ئەو ژنانەی کە تا ئێستا لە بەرخۆداندان. بۆ ئێمە لە بواری هەڵوێستی ژناندا پێوانەیەکە. ڕێبەرێتی گوتی؛ "بێریتان پێوانەی ئازادی ژیان و شەڕە." لەبەرئەمە پێوانە، پێشەنگ و فەرماندەی ژنە کە شەڕ دەکات و بە تێکۆشان ئازاد دەبێت. بەم مانایە هەموومان دەمانەوێت لە کوردستاندا ببینە بێریتان. حەقیقەتی زیلان، بێریتان و ساراکان حەقیقەتی ژنی کوردە هەر کە ئازاد دەبێ، جوانتر دەبێ، کەسایەتی، ئیرادە و ناسنامە بەدەست دەهێنێت. وەک یەژا ستار لەمڕۆدا بەم میراتی و هێڵەوە تێدەکۆشین. بێریتان فەرماندەی ژنی ئازاد، گەریلایەتی و حەقیقەتی ژنی کوردە کە لەسەر ئەم بناغەیە ئازاد دەبێ و خۆی بە ڕێکخستن دەکات. هەر لە سەرەتاوە لە ڕوانگەی ڕێبەرێتیمان تێگەشت و لە خۆیدا ناونشینی کردەوە و وەریچەرخاند بۆ چالاکی. لەبەر ئەمە بێریتان پێوانی بیردۆزی-ڕێکخستنییە. وەک یەژا ستار لەمڕۆدا هێزێکین کە لەسەر هێڵی بێریتان دەژی و تێدەکۆشین. هێزی بنەڕەتیمان لە بێریتانەوە وەردەگرین.

مانگی تشرینی یەکەم بۆ سوپابوونی ژنان گرنگییەکی گەورەی هەیە و بەم بۆنەیەوە دەتانەوێت لەسەر ئاستی ٣١ ساڵەی سوپابونی ژن و کاریگەرییەکانی ئاماژە بە چی بکەن؟

خەباتی ڕێبەرایەتیمان لە کوردستان بە ساراکانەوە دەستیپێکرد و لەمڕۆشدا بە ملیۆنان کەس لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا خۆیان بەڕێکخستن دەکەن، بوون بە خاوەنی ناسنامە و بوونە هێزێ تێکۆشانی ئێستا. ڕەنج و هەوڵدانی گەورەی هاوڕێیانی شەهیدمان هەبوو. لەبەر ئەمە لە مێژووی دامەزراندنی سوپای ژنی ئازاددا پێشەنگە. لە کوردستاندا هەنگاوێکی مێژوویە و بەو شەڕەوە لە تێگەشتنی بە سوپابووندا گۆڕانکارییەکی بناغەیی دروستکرد. لە هەمان کاتدا لە زهنیەتی ژناندا گەشەدانی جدی و گۆرانکاری دروستکرد. لەم ڕووەوە سوپابوونی ژن بە تەنها دەستپێکێک نیە. پێش هەموو شتێک ئامانجێکی هەیە. حەقیقەتێکی ژن کە هێزی خۆی لە پاراستنەوە بەدەست دەهێنیت و بە گوێرەی ئامانجەکانی خۆی سوپایەک دادەمەزرێنیت بوونی هەیە. پێوانەی دەستپێکی ئەم بەڕێکخستن بوونە و حەقیقەتی ژنی تێکۆشەر لە کوردستان بە ئازار بوو، بە قوربانیدان بەدەستهێنرا. بەڵام کاتێک لە ڕابردوومان دەڕوانین لە ناو ٣١ ساڵدا دەستکەوتی زۆر گەورە بەدەستهێنراون. خاوەنی کەژەکە، ڕێکخستنبوون، هێز و ڕوانگەی ژنین کە خۆیان دەگەیەننە سیستەمی کۆنفیدارڵ و کاریگەری لەسەر چەندین گۆڕەپان دروستەکەن. هەروەها  لە کوردستاندا ڕاستییەک بوونی هەیە کە ژن ببێتە حزب. بە سوپابوون بناغەی هەموو پێشکەوتنێکە. هەڵبەتە لە دوای ساڵانی ١٩٨٠ەوە پێش بە سوپابوون چەندین هاوڕێمان خاوەنی تێکۆشانی گەریلایەتی بوون. لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستیپێکرد و تا ساڵی ١٩٩٣ واتا تا کاتی بە سوپابوونی ژن، ڕێبەرێتی لە کەسێتی هەڤاڵ بێریتاندا ژنانی بە باوەڕ، ئەوانەی داوای ئازادی دەکەن و لەم مانایەدا بە نزیکبوونەوە لە بەرامبەر پرسەکانی ژندا جیاوازی خۆی پیشاندا. حەقیقەتی ڕێبەرێتی نەک تەنها لە بواری تیۆریدا، لە پراکیتیکیشدا ئەمەی دەربڕییوە. لەم ڕوەوە سوپای ئازادی خۆی و ڕێکخستی بێهاوتای خۆی دروستکرد. لەم ڕووەوە ڕێبەرایەتیمان هەم لە کەسایەتی ژندا هەمیش لە زهنیەتی سەردەستی پیاودا گۆڕانکاری جدی ئافراند کە دەتوانین پێی بڵێین شۆڕشگێڕی. بۆیە دەتوانین بڵێین لەسەر بەسوپابوونی ژن و گەریلایەتی ژن ئەمە بڵێین؛ ئەرێ، هێزێکی پاراستنییە و هاوکات هێزی خۆی لە بیردۆزی، فەلسەفە و پاراستنی خۆیەوە وەردەگرێت. لە ڕاستیدا ئەمڕۆ ناسنامەی تەڤگەری ژنانی ئازاد خاوەن کاریگەرییەکی جدییە و ژنان هێزی خۆپاراستنیان بەدەست هێناوە.لە سەر ئەم بنەمایە ژنان بوونەتە خاوەن کەسێتی و ناسنامەی  خۆیان، بوونەتە خاوەن ئیرادە و هێزی ڕێکخستنی خۆیان. ڕێکخستنیش بە واتای هێز دێت. سوپای ژنان بە شێوەیەکە کە گەل و وڵاتی خۆی بە هێزێکی ڕێکخراو دەپارێزێت. لە دژی سیستەمی سەردەستە و پیاوسالاری تێدەکۆشن. دژ بە جێبەجێکردنی سیاسەتی فاشستی و  قڕکردنی ژنان پارێزگاری لە خۆیان دەکەن. هەڵوێستی ڕەدکردنەوەی زهنییەتی سەردەست و پیاوسالارانە بەشێوەیەکی ڕادیکاڵ پەیڕە و کراوە. مێژووی ئازادی خۆی، کەسێتی و ناسنامە و ئیرادەی خۆی، بەشێوەیەکی دیالێکتیکی خۆپاراستن و  پێوەری زهنییەتی ئازادی خۆی پێش خستووە. لەسەر بنەمای هێزی خۆپاراستنی خۆی  بووەتە تەڤگەرێکی سیاسی خاوەن ڕێکخستن و ئایدیۆلۆژی تایبەت بەخۆی. ئەمڕۆ لە هەر چوار پارچەی کوردستان ژنێک کە بە هێزی خۆی کەسێتی و ژیانی خۆی دەپارێزێت بوونی هەیە. بە سووپا بوونی ژنان گۆڕانێکی مەزنی درووست کردووە هەم لە ژناندا هەم لە پیاواندا. بەم واتایە هەر وەک چۆن ئێمە وتمان  لای هەڤاڵ بێریتان، سوپای ژنان بنەمای هەموو هێزی ڕێکخستنی ئێمەیە، ئەمەش لەگەڵ زیلاندا هەنگاو  بە هەنگاو  گەشتە لوتکە.

ئەمڕۆ  بە بەدەستهێنانی هێز و ئەزموونێکی گرنگ، یەژا ستار هەم لە بواری بیردۆزی و هەم لەبواری فەلسەفی و هەم لەسەر بنەمای هێزی خۆپاراستن، بووەتە هۆکاری شۆڕشێکی مەزن کە هەنگاو لە دوای هەنگاو لە گۆڕاندایە و خۆی پێشدەخات. هەروەها تێڕوانینی باڵادەستی پیاوی گۆڕی و ئەمەش ڕێگای لە بەردەم شۆڕش و گوڕانێکی بنەڕەتی واڵا کرد. بۆ ئەمەش ئێمە قەرزاری بە گەریلا بوون و سوپا بوونی ژنانین. هەر وەک ئەوەش کە ئێمە ئەمڕۆ دەتوانین سیاسەت بکەین، دیسان قەرزاری بەگەریلا بوون و بە سوپا بوونی ژنانین. پێشکەوتنێک کە بەدیهاتووە لەسەر ئەم بنەمایەیە. ئێستا خاڵی لاواز گۆڕاوە بۆ خاڵی هێز. ئێستا ڕاستییەک لەسەر ژنی کورد ئەوەیە کە باوەڕی بە خۆیەتی، بە تێکۆشان ئازادتر دەبێت و خۆی ڕێکدەخات، ئەمەش بەو واتایەیە کە ئیرادەیەکی جدی، بەواتای بەدەستهێنانی ناسنامەیەکی جدی دێت. بە گەریلا بوونی ژن ناوی خۆی لە مێژووی ئازادیدا تۆمار کردووە.

لە کۆتاییدا چ پەیامێکتان هەیە، دەتوانن بیڵێن.

 ئەم قۆناغەی کە ئێمەی تێداین قۆناغێکی گرنگە. مانگی تشرینی یەکەم هەم بۆ ژن و هەم بۆ  گەلی کورد هەڵگری میراتێکی پڕ بایەخە، لەم مانگەدا چەندین هەڤاڵی ژنی  خەباتکار و تێکۆشەری ئێمە بەرخۆدانیان کرد و خۆیان کردە قوربانی. بێگومان ئەرکی ئێمەیە وەک یەژا ستار کە ئەو میراتە بەرز ڕاگرین و پەرەی پێبدەین. لە کۆتاییدا دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە لەم بەهارەدا ڕاگەیەنراوی خۆپاراستن لە لایەن تەڤگەری ژنانەوە بڵاو کرایەوە. لە کوردستان پاراستنی ژن هەنگاوێکی گرنگە. لە ئێستادا بۆ پێشکەوتن و  گەشەکردنی ژنان، خۆپاراستن فاکتەرێکی بنەڕەتی و گرنگە. سەبارەت بەم پرسە من دەمەوێت ئاماژە بە نموونەیەک بکەم، ئەیش دایکە ئەمینەیە ( ئەمینە شەنیاشار)، لەم ساڵانەی دواییدا بێ پسان و سەردانەواندان بەرامبەر ناحەقی، پێداگربوو لە سەر داواکردنی مافەکانی ژنان. ئەم هەڵوێستە دەبێت بکرێتە نموونە. دایکە ئەمینە کە دژ بە هەموو هەڵوێستەکانی فاشیزم، ستەم و ناحەقییەکان وەستایەوە، شایانی ڕێزە و سڵاوی بۆ دەنێرم. بەرخۆدانی ئەو سەرکەوت و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێدەکەم. هەڵوێستی دایکە ئەمینە هەڵوێستی سەردەمە. هەڵوێستی هەموو ژنان و گەنجانی کوردە. وەک ئاماژەم پێکرد، دایکە ئەمینە لە بەرامبەر  ستەم  و ستەمکاراندا کۆڵی نەدا و سەری نەوی نەکرد و نەیوت ئەمە چارەنووسی منە و بەبێ وەستان جەنگا. بێ هیوا نەبوو، بە درێژایی هاوین و زستان بەرخۆدانی کرد و سەرکەوت. ئەمە هەڵوێستی خۆپاراستنە.

پێش هەموو شتێک ئێمە دەبێت خاوەن هەڵوێستی خۆپاراستن بین. ئێمە دەبێت لە ئێستادا سەرنجی خۆمان بخەینە سەر ئەم قۆناغە کە جەنگی سێهەمی جیهانییە.گەر ئەمڕۆ تەماشای تورکیا بکەین، تەماشای کوردستان بکەین، کۆمەڵکوژییەکی قورس دژ بە ژن و کۆمەڵگا پیادە دەکرێت. داڕزان و هەڵوەشانەوەیەکی ترسناک لە ئارادایە. هەڵبەت لە بەرامبەریشدا بەرخۆدانێکی مەزنی ژنانیش لە ئارادایە. من هەر بۆ ئەم مەبەستە ئاماژەم بە دایکە ئەمینە کرد ئەمە بەرخۆدانە، هەڵوێستە! لێگەڕین و پێداگری لەسەر ماف هەڵوێستی پاراستنی مافی خۆتە. ئەمە هەڵوێستی سەردەمییە.

خۆپاراستنێک کە لە لایەن تەڤگەری ژنانەوە ڕاگەیەنراوە، تەنها بۆ ساڵێک نییە. لە جەنگی سێهەمی جیهانیدا فەلەستینمان لە بەرچاوە، کە بە دژواری جەنگی تێدایە. تەماشاکەن، ئێمە لە سەردەمێکداین کە سیاسەت و سیستەمی هەواڵگری دەوڵەتی و فاشیزم گەشتووەتە ئاستێک سیاسەتی پاکتاوکردن دژ بە ژن و کۆمەڵگا پیادە دەکات و ژینگە وێران دەکات. لەبەر ئەمە ژنان و لاوان دژ بە سیستەمی فاشیزم و شەڕی دڕەندانە، دەبێت سیاسەتی خۆپاراستن بگرنە بەر. دەبێت بەردەوام بن لە سەر بەرخۆدان و بەو شێوەیە دەتوانن سەرکەوتن دەستەبەر بکەن. بەمشێوەیە ئێمە دەتوانین باس لە پاشەڕۆژ بکەین و بەڵێنی پاشەڕۆژ بدەین. قوربانی سەرەکی ئەم جەنگە و دەسەڵاتی پیاو سالاری  ژن و منداڵی لاوازن. هەر بۆیە ڕاگەیاندنی خۆپاراستن دەبێت ببێتە ڕەهەندێکی بنەڕەتی ژیانمان. بەتایبەت ژنی کورد دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە بەرخۆدانی خۆی پێش بخات. ئەم شەڕ و قڕکردنە هەم دژ بە ڕێبەرێتی و هەم دژ بە گەلی ئێمە پیادە دەکرێت.بۆ ئازادیی ڕێبەرێتی ئێمە دەبێت بەرخۆدان بکەین. هەموو ئەمانەش بە ڕێکخستن دەکرێت. لەم میانەیەدا من دووبارەی دەکەمەوە، دەبێت هەڵوێستی دایکی ئەمینە هەڵوێستی هەموومان بێت. لەسەر ئەم بنەمایە من پێموایە ژنان و گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ژێردەستە لەم ساتە هەستیارەدا، واتا لە دۆخی ئاژاوە و پڕ کێشمەکێشدا، دەبێت سەر هێڵی ڕێبەرێتی کە هێڵێکی ئەڵتەرناتیڤە خۆمان ڕێکخەین و لە سەر بنەمای ئەم باوەڕە درێژە بە تێکۆشان بدەین.