ئالفۆنسی: کاتی ئەوەیە پشتیوانی لە دیموکراسی لە تورکیا بکرێت

فرانچۆیس ئالفۆنسۆ ئەندامی دەستەى دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا ناڕەزایەتیی لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر هەدەپە دەربڕی و رایگەیاند "کاتی ئەوە هاتوە پشتیوانی لە دیموکراسی لە تورکیا بکرێت".

فرانچۆیس ئالیفۆنسی ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی ئازادی ئەوروپا / سەوزەکان و ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمیتەى دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا، ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی بۆ سەر هەدەپە ئیدانە کرد.

ئالفۆنسی لە تویتەرەکەیدا بڵاویکردەوە "٨٢ هەڵبژێردراو بەهۆی دەربڕینی ئازادییەوە دەستگیرکراون. ئەوە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و مافە نێونەتەوەییەکانە. دەبێت ئەوروپا گەمارۆ و سزای ئابووری بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و پشتیوانی لە دیموکراسی لە تورکیا بکات".

ژ.ت