ئوزدەمیر بابەتی جیهادیەکانی کردە بابەتی سەرەکی پەرلمان

جانسوو ئوزدەمیرئەندامی مەجلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا،بابەتەی جیهادییە تووندرەوەکانی کە دەوترێت خۆیان سەرلەنوێی بەرێکخستن دەکەنەوە، کردە بابەتی سەرەکی مەجلیسی ئیالەتی هامبوورگ.

 

جانسوو ئوزدەمیر جێگری سەرۆکی گروپی هامبوورگ، دەربارەی گروپە " جیهادی/سەلەفی/ ئیسلامی' کە پشتڕاستکراوەتەوە کە لە هامبوورگ بەنیازن جارێکی دیکە خۆیان بەڕێکخستن بکەنەوە، دوو رەشنووسی پرسیاری ئامادەکردووە.

لە ڕەشنووسی پرسیارەکاندا ئوزدەمیرداوای لە حکومەتی ئیالەتی هاموورگ کردووە کە وەلامی ئەوە پرسیارانە بداتەوە کە هێزەکانی ئاسایشی ئەڵمانیا چۆن لەوبابەتە نزیک دەبێتەوە.

ڕێکخراوەی پاراستنی یاسای بنەڕەتی لە ئیالەتی هامبوورگ چەند ڕۆژپێش ئیستا لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ ئاشکرا کردبوو وتێیدا ئەوەی خستبووە رووکە کە گروپە" جیهادی/سەلەفی/ئیسلامیەکان" سەرلەنوێ خۆیان بەڕێخستن کردووە. ئوزدەمیر پارلمانتاری پارتی چەپ لە پرسیارەکەیدا باس لەوە دەکات کە ئەوگروپە لە کام مزگەوتدا خەریکی خۆئامادەکردنن.

'گروپە توندڕەوەکان چۆن خۆیان ئامادە دەکەن؟

ئوزدەمیر داوای لە سەناتۆری هامبوورگ کرد کە ئەوچە زانیارییەکی لەسەرگروپە جیهادییە سەلەفییەکان هەیە و پرسیاری لێکرد : " ئەوگروپە توندڕەوە بە چڕی لە کامە گەڕەکەکانی شاردا کاری رێکخستنی دەکەن. چە جۆرە چالاکییەک بەڕێەوە دەبەن؟"

ئوزدەمیر ئاماژەی بە پروپاگەندەی ئەوگروپانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانداکرد وداوای کرد، وەڵامی ئەو پرسیارانە بدرێتەوە:" بۆئەوەی پێش لە ڕێکخستنی ئەوگروپانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بگیردرێت، چە پرۆژەیەک لەبەردەستداهەیە؟"

ڕەشنووسی پرسیاری دوویەمینی ئوزدەمیردەربارەی بزوتنەوەی فوورقانەوە بوو کە لەهەوڵی خۆڕێکخستن دەدات.

ک-ش