ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی؛ لە ئیستەنبول ٧ کەس دەستگیرکران
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئیستەنبول ٧ کەسی تری دەستگیرکرد.
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئیستەنبول ٧ کەسی تری دەستگیرکرد.
ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بەردەوامیی هەیە.
یەکەکانی بەڕێوبەرایەتی لقی دژە تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبول سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ناوچەکانی ماڵتەپە، فاتیح و گازی عوسمان پاشا. لەو ئۆپراسیۆنەدا یەکە تایبەتەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێکوپێکدا.
لەو هەڵکوتانەدا ٧ کەس بە ناوەکانی ئا.ئێم، ئێم.هـ، ئێم. ئێن، ئێم.ک، ئە.ک، ف.ئۆ و هـ. د بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخستن دا' دەستگیرکران و بردنیان بۆ ئاسایش.
ژ.ت