ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورک لە دژی هەدەپە لە لەندەنی بەریتانیا ئیدانە کرا

بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی، کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەوە لە دژی هەدەپە بەڕێوەدەچێت، ئیدانە کرا.

چالاکییەکە لەسەر داوای یەکێتیی هێزە دیموکراتیەکان لە ناوچەى ود گرین لە باکووری شاری لەندەن رێکخرا.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخودانی هەدەپە"، "دەوڵەتی تورک فاشیستە"، "تیرۆریست ئەردۆغان" وترانەوە. لەسەر ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دژ بە هەدەپە راگەیاندراو بە زمانی ئینگلیزی بەسەر هاووڵاتییان و چالاکوانانی سنووری چالاکییەکەدا دابەشکرا.

لە چالاکییەکەدا داوا لە دەوڵەتی تورک، ئەردۆغان و ئاکەپە کرا، کە بە خێرایی دەست لە پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد هەڵبگرن.

بەشداربوانی چالاکییەک ئەوەیان بە بیرخستەوە، کە قۆناغی پاکتاوکردنی دژ بەهەدەپە و گەلی کورد بەبێ وەستان بەردەوامیی هەیە، بۆیە خاوەنداری لە هەڵمەتی "کاتیەتی" دەکەین، کە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە.

ژ.ت