ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە شارەکانی سویسرا شەرمەزارکرا

ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی هەدەپە، لە شارەکانی سویسرا شەرمەزارکرا.

چالاکوانان لە چالاکیەکانی شاری جنێف، باسەل، لوزیرن و رەپیرسویلی سویسرا پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوی، "بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە"ی کەجەکە دەربڕی و ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئاکەپە و مەهەپەیان لەدژی هەدەپە، شەرمەزار کرد.

جنێف

کوردستانیان لەبەردەم ناوەندی بەریدی جنێف کۆبوونەوە، بە چالاکیەکەیان ئۆپەڕاسیۆنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیان لەدژی هەدەپە شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا پانکرتی "بە یەکێتی و بەرخۆدان داگیرکەر و فاشیزم تێکدەشکێنین" بەرزکرانەوە و بە کوردی و تورکی ڕاگەیەنراو خوێندرانەوە.

لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگای کورد ساڵح ساغلام قسەی کرد و وتی،"هێرشەکان بە عەقڵیەتی داعش کە دوێنێ لە کۆبانێ لەدژی کورد و گەلان ئەنجامدران، ئەمڕۆش لە لایەن مەهەپە و ئاکەپەوە نە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی بەردەوامە."

چالاکیەکە بە خوێندنەوەی بڵاوکراوەکان بە فەڕەنسی و وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

باسەل

لە باسەلی سویسراش لە لایەن یەکێتی هێزەکانی دیموکرتیکەوە بە رێپێوانێک هێرشی قڕکردنی سیاسی دژی هەدەپە شەرمەزارکرا.

کوردستانیان و دیموکراتەکان کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا بێوەستان دروشم لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە وترانەوە و لە قسەکردنەکاندا باسی گرنگی تێکۆشانی یەکگرتوو بە ڕوحی بەرخۆدانی کۆبانێ کرا.

ڕێپێوانەکە لە کلاراپلاز بۆ میتینگ گۆڕا و بە لێدوانی دەزگا کوردیەکان و وتنەوەی دروشم میتینگەکە کۆتایی هات.

لوزەرن

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە لوزەرن لەسەر بانگەوازی بەپەلەیباهنۆفلاتز کۆبوونەوە، هەم قڕکردنی سیاسی دژی هەدەپەیان شەرمەزار کرد و هەم پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەربڕی.

لە چالاکیەکەدا لە ئەڵمانی ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و لەسەر ناوی دەزگاکان کەسایەتیەکان قسەیان کرد. چالاکی دواتر بە دروشم کۆتایی هات.

لە رەپیرسویلی لە لایەن کۆمینی گەلی شەهید چیاگەر لەناوەندی شارەکە، لە چوارچێوەی کەمپینی 'ئێستا کاتی ئازادیە' ستاند کرانەوە و بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

ف.ق