بنەماڵەکان بۆ رۆیشتنە ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد
بنەماڵەى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
بنەماڵەى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عەلی کۆنار برای خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری-یان لە بورسا کرد.
عەومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٥ەوە تەنها لە ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ و ٢ی ئاداری ٢٠٢٠ و هەروەها حامیلی یلدرم لەو کاتەوە براوەتە ئیمراڵی و لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ەوە تەنها ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ توانیویانە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا ئەنجام بدەن.
ژ.ت