بەرخۆدان ئازادی دەکات

کاردۆ بۆکانی، چالاکی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە ماوەی ١٤٩ رۆژە لە ستراسبوورگ لە مانگرتن لەخواردندایە، رایگەیاند کە دەبێت هەنگاوی دایکان بەهێزبکرێت، چالاکوان محەمەد قادری-ش رایگەیاند کە چالاکییەکەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەنگی داوەتەوە.

بۆلابردنی گۆشەگیریی لەسەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، ماوەی ١٤٩ چالاکی مانگرتنی بێسنووردەستیپێکردووە و بەردەوامە،  چالاکوانان کاردۆ بۆکانی و محەمەد قادری-ش ئەو چالاکییەیان هەڵسەنگاند.

بۆکانی وتی: "ئەوهەنگاوەی دایکان تێیدا دەسپێشخەربوون ، گەیشتوەتە لوتکەی سەرکەوتن، ئەو سەرهەڵدانەی کوردستان دەبێتە هێزو ورە بۆ ئێمە."

کاردۆ بۆکانی و محەمەد قادری، دوو چالاکوانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە بەئامانجی لابردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان بە بەرخۆدان کردووە، لەبارەی دیدارەکەی ئیمرالیش ڕاوبۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

چالاکوان کاردۆ بۆکانی رایگەیاند کە بە ورەیەکی بەرزەوە لە چالاکی خۆیان بەردەوام دەبن و وتی: "رۆژبەرۆژ چالاکییەکە بەرفراوانتر دەبێت، ئەو چالاکییە لە بواری دیپلۆماسیی نێونەتەوەییدا کاریگەرییەکی گەورەی دروستکردووە، بەم دواییانە لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگمان بیسترا، ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە کە فشاری گەورە لەسەر دەولەتی تورک هەیە، بەڵام ئەوەش بەس نییە، ئێمە دەمانەوێت گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ لاببرێت. بۆ ئەوەش ئامادەی قوربانیدانین، ئێستا (رۆژوویی مردن) لە ئاستێکی مەترسیدار دایە. پێویستە گەلەکەمان ئەو راپەرینە پەرەپێبدەن کە دایکانمان پێشەنگایەتی دەکەن، ئەو هەنگاوەی دایکان گەیشتوەتە سەرکەوتن و پێویستە ئەم راپەڕینە لە کوردستان بەهێز بکرێت، ئەگەرئەوهەنگاوە بەهێز بکەین، دەتوانین رێبەرایەتی، کوردستان و ناسنامەی خۆشمان ئازاد بکەین".

چالاکییەکە کاریگەری لەسەررۆژهەڵات داناوە

محەمەد قادری-ش ئاشکرای کرد، دیدارەکەی ئیمرالی ورەیەکی باشی پێبەخشیوە، دوای دیدارەکە لە ناوجێگەکەی خۆیداهەستاوەتەوە.

قادری ئاشکرای کرد کە بە بەرخۆدان دەتوانن رێبەرایەتی و کوردستان ئازاد بکەن و وتی: "چالاکییەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەنگی داوەتەوە، لە بەندیخانەکانی  ئێرانیش هەڤاڵانمان چالاکیان کرد. رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژبەرۆژ پێشدەکەوێت، بەڵام ئەوەی بۆ وڵاتێکی ئازاد پێویستە، یەکێتییە، دەبێت شانبەشانی یەکتری تیکۆشان گەشەپێبدەین".

سەرچاوە: یه‌نی ئوزگور پۆلیتیكا

ک-ش