تەرمی مقداد ئۆردە گەریلاى هەپەگە دوای ٤٣ رۆژ لە ئامەد بەخاک سپێردرا

تەرمی مێقداد ئۆردە(هاروون دەلال) گەریلاى هەپەگە، کە ٦ی تەمووز لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ لەشەڕدا شەهید بوو،دوای ٤٣ڕۆژ تەرمی گەریلای هەپەگە ئۆردە، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لەگوندی مکرویان-ی سەربەئامەد بەخاک سپێردرا.

گەریلاى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) مێقداد ئۆردە (هاروون دەلال) رۆژی ٦ی تەمووزی ٢٠١٩ لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ لە شەڕ لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر شەهید بوو. تەرمەکەیان دوای ٤٣ڕۆژ ڕادەستی خانەوادەکەی کردووە.

تەرمی گەریلای شەهید دوێنێ لەلایەن خانەوادەکەیەوە ناو گەمارۆی هێزەکانی پۆلیسی دەولەتی تورکدا لە نەخۆشخانەی جولەمێرگ وەرگیرا و تەرمەکەیان بەرەو گۆڕستانی گوندی مکرویان-ی ئامەد بەڕێ کرد.

کاتێک تەرمەکیان بردە گۆڕستانەکە، سەدان پۆلیسی دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر گۆڕستانەکەیان گەمارۆدا و بنەماڵە لە ناوگەمارۆی پۆلیسدا تەرمی گەریلای شەهید هاروون دەلالیان سپاردە خاک.

ک-ش