جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد لە دژی ئۆتۆمبێلێکى گواستنەوەى جەردەوانەکان چالاکیی چەکدارییان ئەنجامدا. جەنگاوەران سڵاویان لە ١٥ی تەباخ کرد و داوایان لە گەنجان ئەوەیە، کە "کات کاتی قسە نییە، کات کاتی چالاکییە".

جەنگاوەرانی تۆڵەى بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لە ١٢ی ئاب دا لە کاتژمێر ٢٣:٤٥ دا لەسەر رێگای ئامەد – بسمل لە دژی ئۆتۆمبێلێکى گواستنەوەى جەردەوانەکان، کە جەردەوانەکانى دەبرد بۆ پەناگەکانیان، چالاکییان ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، روون نەبووەتەوە لە چالاکییەکدا چەند جەردەوان کوژراون و برینداربوون. دوای چالاکییەکە هێزە داگیرکەرەکان ناوچەکەیان گەمارۆدا، بەڵام یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکە بە سەلامتی گەیشتوونەتەوە شوێنی ئارام و پارێزراو.

سڵاو لە ١٥ی تەباخ کرا

لە راگەیاندراوکەدا هاتووە "چالاکییەکەمان سڵاو بوو لە چالاکیی گەریلایی ١٥ی تەباخ، کە لەسەر خاکی کوردستان لە دژی داگیرکەریی تورک و کۆیلەکردن بە تەقاندنی گولـلەی یەکەم بڕیارداری و شێوەى شەڕی وەرگرت، کە ئەمڕۆ بووە بە هێزی شۆڕشی یەکگرتوو.

هەروەها سڵاو لە هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی یەپەسە و یەپەسە ژن لە دژی داگیرکەران و سیخوڕان و نۆکەران دەکەین. چالاکیی ئێمە وەک بەشێک لەو هەڵمەتە شۆڕشگێڕییە لە دژی جەردەوانەکان، کە هاوکاری داگیرکەرانن و لە دژی ئەو هێزانە، کە خیانەت لە گەلی خۆیان دەکەن و لە دژی هیزەکانی گەریلا بەشداری ئۆپراسیۆن دەبن، گولـلەیەک نراوە بە خیانەتکارانەوە".

لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، داگیرکەران و ئەو هێزانەى لەگەڵیانن و لەگەڵیان جموجوڵ دەکەن سزا دەدرێن و ئەوەشی تیادا هاتووە "ئەوان فڕێ دەدەینە زبڵدانی مێژوو، ئەو شوێنەى کە شایستەیانە".

"کات کاتی قسە نییە، کات کاتی چالاکییە"

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیاندا داوایان لە "گەنجانی کوردستان و تورکیا کردووە" کە لە دژی فاشیزم هێز بدەنە بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی لە شارەکان، گەورە شارەکان و داگیرکەری و داگیرکەران بخەناو ناو بازنەى ئاگر، بۆیە ئێستا کات کاتی قسە نییە، بەڵکو کات کاتی چالاکییە".

ژ.ت