خانەوادەکان بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی تر لە ڕێگەی پارێزەرانیانەوە بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد.

محەمەد ئۆجالان، بڕای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و مازڵوم دینچی پارێزەری بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردان داواکاری گشتی بورسەیان کرد.

هەروەها ئەمین کۆناری برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات ییڵدرم برای حامیلی ییڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاشیش لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کرد.

لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ەوە ڕێگە بە خانەوادە و پارێزەران نەدەدرا سەردانی ئیمڕالی بکەن. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بە تەنها ٢ی ئازار ڕێگەدرا خانەوادەکان بچنە ئیمرالی.

ف.ق