داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی گولونای کرا کە لە لایەن دەوڵەتەوە بیسەروشوێنکراوە

لقی ئیزمیری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و خانەوادەی بێسەروشوێنەکان کۆبوونەوە و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی حەسەن گولونایان کرد کە لە لایەن دەوڵەتەوە دەستگیر و دواتر بێسەروشوێنکراوە.

لقی ئیزمیری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و خانەوادەی بێسەروشوێنەکان لە سومەرپارکی کۆنی ناوچەی کۆناکی ئیزمیر کۆبوونەوە.

لە چالاکیەکەدا جەمیلە کاراکایا بەڕێوەبەری لقی ئیزمیری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ قسەی کرد.

کاراکایا پشتگیری ئیهادەی بۆ٨٠٠ مین چالاکی دایکانی شەمە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە ٢٨ ساڵە حەسەن گولونای کە هاوسەرگیری کردبوو و باوکی ٤ منداڵە بێسەروشوێنە. ڕایگەیاند ٢٠ی تەموزی ١٩٩٢ گولونای لە ماڵەکەی لە ناوچەی تارابای ئەستەنبوڵ چووە دەکەوە و ئێدی کەس نەیبینییەوە و وتی،"خانەوادەکەی لەگەڵ حسێن کۆجاداغ بەڕێوەبەری ئەو کاتەی پۆلیس چاوپێکەوتنیان کردووە. کۆجاداغ بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندووە کە حەسەن گولونای بریندارە و کەی چارەسەری بۆکرا، ئاشکرای دەکەن کە لە لای ئەوان دەستگیرکراوە.

خانەوادەی گولونای ئەو کاتە لە ڕێگەی میدیاکانەوە باسی ڕووداوەکەیان کردبوو، بەڵام تا ئێستاش هیچ زانیاریەک لەسەر حەسەن گولونای بەدەستنەهێنراوە."

ف.ق