دایكان دژبه گۆشه‌گیری له مه‌یدانه‌كانن
به‌رخۆدانی دایكی زیندانییان له ئه‌ده‌نه، ئامه‌د و ئیسته‌نبووڵ دژبه گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه.
به‌رخۆدانی دایكی زیندانییان له ئه‌ده‌نه، ئامه‌د و ئیسته‌نبووڵ دژبه گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه.
به‌رخۆدانی دایك و كه‌سوكاری ئه‌و زیندانییانه‌ی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له چالاكیی مانگرتنی بێ‌سنوور و ڕۆژووی مردندان، به‌رده‌وامه.
ئه‌ده‌نه
چالاكیی كه‌سوكاری زیندانییان له پاركی عیسمه‌ت ئینۆنوو له ڕۆژی چوارده‌هه‌مدا به‌رده‌وامه. په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) تولای هاتیم ئۆغوللاری به‌شداری له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
به ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كه، پۆلیس دیسان ده‌وری دایكانی گرت. سه‌ره‌ڕای كه‌شوهه‌وای گه‌رم چالاكیی دایكان ماوه‌ی كاتژمێرێكی خایاند و گوتیان، هه‌تا گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گیرێت به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی.
ئیسته‌نبووڵ
چالاكیی دانیشتن-ی كه‌سوكاری زیندانییان له لای زیندانی پیتی «ت»ی باكركۆی به‌رده‌وامه. پارێزه‌رانی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافپه‌روه‌رانی ئازاد (OHD) و زۆر كه‌س پشتگیری‌یان له چالاكییه‌كه كرد. ڕێگه به خانه‌واده‌ی زیندانییان نه‌درا بچنه به‌رده‌م زیندانه‌كه. چالاكان به‌ره‌و بنكه‌ی هه‌ده‌په ڕێپێوانیان كرد.
ئامه‌د
چالاكیی دایكان له ئامه‌د له ڕۆژی ٢٣هه‌مدا به‌رده‌وامه. دایكان له به‌رده‌م كارگه‌ی كۆنی ئارد له به‌رده‌م پاركی كۆشوویۆڵوو كۆبوونه‌وه. په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ڕه‌مزیه تۆسوون، به‌رپرسانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په (پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان) به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
پۆلیسی تورك ده‌وری چالاكییه‌كه‌ی گرت. ئاماده‌بوان ئیدانه‌ی ڕێگرییه‌كانی پۆلیسیان كرد. دواتر خانه‌واده‌ی زیندانییان به درووشم و تیلیلی به‌ره‌و بنكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی خانه‌واده‌ی زیندانییان (TUAY-DER) ڕێپێوانیان كرد. له كاتی ڕێپێوانه‌كه‌دا هاوڵاتییان پشتیوانیان له دایكان كرد. پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر هاوڵاتییان. دوای ڕێپێوانه‌كه له به‌رده‌م باره‌گه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی درا.
ئافیده كارتال دایكی محه‌مه‌د كارتال كه له زیندانی پیتی «د»ی ئامه‌د ٨٤ ڕۆژه له مانگرتنی بێسنووردایه، قسه‌ی كرد و گوتی، «هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیری ده‌هێنرێت، ڕۆڵه‌كانمان ده‌ست له مانگرتن له خواردن به‌رناده‌ن. داواكاریی ئه‌وان داواكاریی ئێمه‌شه.»
s.m