دایکانی شەممە خۆیان بۆ ٨٠٠هەمین هەفتەى چالاکییەکانیان ئامادە دەکەن

دایکانی شەممە لەم هەفتەیەدا ٨٠٠هەمین هەفتەى چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن. کۆمیتەى نێونەتەوەیی دژ بە بێسەروشوێنکراوان و دەستگیرکراون داوای پشتیوانیکردن لە دایکانی شەممەى کرد.

دایکانی شەممە لەم هەفتەیەدا ٨٠٠هەمین هەفتەى چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن. کۆمیتەى نێونەتەوەیی دژ بە بێسەروشوێنکراوان و دەستگیرکراون داوای پشتیوانیکردن لە دایکانی شەممەى کرد.

دایکانی شەممە بۆ روونکردنەوەى چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان و دادگایکردنی بکوژان خۆیان بۆ چالاکیی 'با بێسەروشوێنکراوەکان بدۆزرێنەوە و بکوژەکان دادگایی بکرێن' ئامادە دەکەن، کە ئەو چالاکییە دەبێتە چالاکیی ٨٠٠هەمین هەفتەى چالاکییەکانیان.

سبەى شەممە دایکان دەکەونە ٨٠٠ هەمین هەفتەى چالاکییەکانیان کە ماوەى ٢٥ ساڵە بەبێ راوەستان و سەرباری هەموو گوشار و هێرشەکان بۆ سەریان بەردەوامن لە تێکۆشانەکەیان بۆ چەسپاندنی دادپەروەری.

دایکانی شەممە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ٨٠٠هەمین هەفتەى چالاکییەکەیان لە ئەژمارێکی تایبەت لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەدەبەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا بۆ پشتوانیکردن لە چالاکیی دایکان بانگەوازێک بڵاودەکرێتەوە.

سبەی چالاکییەکە لە ئەژماری @CmrtesiAnneleri لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا بەشێوەى زیندو بڵاودەکرێتەوە.

بەسنا تۆسون کچی فەهمی تۆسون، کە بێسەروشوێنکراوە لەبارەى ٨٠٠هەمین هەفتەى چالاکییەکەیانەوە رایگەیاند، دەبێت هەموو کەس ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا پشتیوانی لە دایکان بکەن و دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی دایکان.

هاوکات کۆمیتەی نێونەتەوەیی دژ بە بێسەروشوێنکراوان و دەستگیرکراوان داوایکرد پشتیوانی لە دایکانی شەممە بکرێت.

ژ.ت