دەزگای ئاماری تورکیا: ٩٣٢ هەزار کەسی تر لە تورکیا بێکار بوون

دەزگای ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، ٩٣٢ هەزار کەسی تر لە تورکیا بێکاربوون و بەوەش ژمارەی بێکاران لە تورکیا گەیشتوەتە ٤ ملیۆن و ٤٦٩ هەزار کەس.

دەزگای ئاماری تورکیا (TUÎK) ئاماری کاری ساڵی ٢٠١٩ی بڵاوکردەوە. بەپێى ئەو ئامارە ٩٣٢ هەزار کەس، کە تەمەنیان لەسەرو ١٥ ساڵەوەیە و لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩دا بێکاربوون.

بەگوێرەی ئەو ئامارە، ژمارەی بێکاران لە تورکیا گەیشتووەتە ٤ ملیۆن و ٤٦٩ هەزار کەس.

رێژەى بێکاری ٢.٧ لەسەد زیادیکردووە و رێژەى بێکاران لە تورکیا بووە بە ١٣.٧ لەسەد.

رێژەی بێکاری لە بوارەکانى تر جگە لە بواری کشتوکاڵ بە رێژەى ٣.١ لەسەد زیادیکردووە و گەیشتوەتە ١٦ لەسەد.

ژ.ت