دەوڵەتی تورک جارێکیتر ماڵپەڕی ئاژانسی نوچە جوانی داخست

دەوڵەتی تورک جارێکیتر ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی گەنجان، بە ناوی نوچە جوان داخست.

ئاژانسی هەواڵی نوچە جوان لەبارەى داخستنی ماڵپەڕەکەیان لەلایەن دەوڵەتى تورک راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە: "بە هەواڵ و بڵاوکردنەوەکانمان، شەڕی تایبەتی دەوڵةتی تورک-مان پوچ کردوەتەوە، بۆیە بە بڕیارە   نایاساییەکانی دەوڵەتی تورک ماڵپەڕەکەمان بە بەردەوامی دادەخرێت. ئێمە دەمانەوێت جارێکیتر بە خوێنەرانمانی رابگەیەنین، کە تاوەکو تێکشکاندنی داگیرکەری و سانسۆر تێکۆشانەکان لەسەر هێڵ و بنەماەکانی میدیای ئازاد و شۆڕشگێڕ درێژە پێدەدەین، بۆیە ئێستا دەتوانن ئاژانسی نوچە جوان لەسەر ماڵپەڕی  https://www.nuceciwan53.com/ سەیر بکەن و هەواڵ و راپۆرتەکانی بخوێننەوە".

ژ.ت