دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی رۆژنامەى یەنی یاشامی راگرت

دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی رۆژنامەى یەنی یاشامی راگرت.

ماڵپەڕی رۆژنامەی یەنی یاشام لەلایەن لقی ١ی دادگای سزای سوڵحی هاتایەوە بڕیاری راگرتنی بۆ دەرکرا.

رۆژنامەى یەنی یاشام لەبارەى راگرتنی ماڵپەڕەکەیانەوە رایگەیاند، "لەم رۆژانەدا، کە گوشارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاد زیادیان کردووە، ماڵپەڕی رۆژنامەکەمان بە ناونیشانی yeniyasamgazetesi1.com راگیرا. لەبارەى راگرتنی ماڵپەڕەکەمانەوە لقی یەکی دادگای سزای سوڵحی هاتای وتویەتی 'بە بڕیاری ژمارەی کاری د. ٢٥/٠٩/٢٠٢٠ لەلایەن دەزگای زانستی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکانەوە بۆ رێوشوێنی پاراستن راگیراوە'، بەڵام لەبارەی ئەوەى کام هەواڵ، بابەت و هۆکاری راگرتنەکەیە، هیچ روونکردنەوەیەکمان پێ نەدراوە".

دوای ئەو بڕیارە رۆژنامەکە ماڵپەڕێکی تری کردەوە و ئێستا ناونیشانی نوێی ماڵپەڕی رۆژنامەى یەنی یاشام لەم بەستەرەدا لە بەردەستدایە: http://yeniyasamgazetesi2.com

ژ.ت