دەوڵەتی داگیرکەر لە مانهێمی ئەلمانیا رسوا کرا
لە شاری مانهێمی ئەلمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیان و مەخمور و شەنگال بە چالاکیەک رسوا و شەرمەزار کرا.
لە شاری مانهێمی ئەلمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیان و مەخمور و شەنگال بە چالاکیەک رسوا و شەرمەزار کرا.
کوردستانیانی شاری مانهێمی ئەلمانیا لە گۆڕەپانی پارادا پلازی شارەکە گرد بوونەوە و چالاکیەکیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا کە بە سەرپەرەشتی NCKD بەڕێوە چوو، دروشمی 'بژی خۆڕاگری مەخمو، شەنگا و قەندیل' و 'بژی ئۆجالان' وترانەوە.
دواتر بە ناوی NCKD و KON-MEDپەیام پێشکەش کران و داوای ئازادکردنی زیندانیان کرا.
هەر یەک لە رێکخراوەکانی ATIK, AGIF, ADHF, MLPD بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
ز.ش