دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکییەکانی مانگی تەممووزیان لە دژی داگیرکەر و هێرشکەری تورک بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو ئامارە لە مانگی تەممووزدا ١٠٨ کارگە، عەمبار و شوێنی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و داگیرکەران سوتێنراون.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر لە راگەیاندراوەکەیاندا سەرنجیان خستووەتە سەر هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک و دەستدرێژی و پەلاماردانەکان کە لەسەر دەستی دەوڵەتى تورک ئەنجام دەدرێن و هان و دنە دەدرێن، بۆیە رایگەیاندووە، بەو عەقڵیەتەوە و لەگەڵ ئەو عەقڵیەتەدا ئاشتی نابێت.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر راشیگەیاندووە، لە دژی هێرشەکان بۆ سەر کورد لە ماوەی مانگی تەممووزدا دەیان کارگە و شوێن و ئۆتۆمبێل و شوێنی گەشتیاری و گشتییان سوتاندووە.
بەپێی ئامارەکەى دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر لە مانگی تەممووزدا ٢٩ کارگە، ٣٣ ئۆتۆمبێل، ١٢ عەمبار و کۆگا، ٨ باڵەخانە، ١٢ مارکێت و دوکان، ١٥ شوینی گەشتیاری، ١ کۆشک و پاڵاس، ١ کەشتی، گەراجێکى ئۆتۆمبێل و بە گشتی ١٠٨ چالاکیی ئاگرتێبەردان ئەنجامدراون.
ژ.ت