سەربازگەی تاجی لە بەغدا بە دوو کاتیۆشا کرایە ئامانج

سوپای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەر لە ئێوارەی دوێنێ شەممە، سەربازگەی تاجی لە بەغدا بە دوو کاتیۆشا کرایە ئامانج.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێڕاق ڕایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە دوو کاتیۆشا سەربازگەی تاجیی بەغدا، کە دەکەوێتە باکوری بەغدا کراوەتە ئامانج.

هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند، ئەو دوو کاتیۆشایە لە ناوچەی (الراشدیە) لە بەغداد هاوێشتراوە و سەربازگەی تاجی بە ئامانج گرتوە، بەڵام تاکو ئێستا باسی هیچ زیانێکی ئەو هێرش و بۆردومانە نەکراوە.

شایەنی باسە ماوەی هەفتەیەکە هێرشی جۆراوجۆر دەکرێتە سەر سەربازگەکانی ئەمریکا لە بەغداد و بە بەردەوامی دەکرێنە ئامانج، تاکو ئێستا هیچ لایەن و ڕێکخراوێک ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ژ.ت