سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش تووشی کۆرۆنا بوو

عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

میدیاكانی ئێران ئاشکراان کرد، ئه‌مڕۆ لە پشکنیندا دەرکەوتووە عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.

لە وڵاتی ئێران بە پێی ئامارە فەرمیەکان ٥٠ هەزار و ٤٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و لەو ژمارەیەش ٣ هەزار و ١٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەڵام گومان لەو ژمارانە دەکرێت و باس لە رێژەیەکی زۆر زیاتری ئەو ژمارەیەی قوربانیان دەکرێت.

بە پێی سەرچاوەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە ٢٣٧ شار و شارۆچکەی ئێران زیاتر لە ١٥ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ز.ش