فەڕەنسا هێرشی تورکیا شەرمەزار کرد

فەڕەنسا بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆسەر سیدەکان شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەوان پشتگیری لە دەوڵەتی عێراق دەکەن.

ئاگنێس ڤۆن دەر مۆل لەسەر ناوی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سنوری عێراق مەترسیدارن و داوای کرد لێکۆلینەوە لەو هێرشە بکرێت.

ئاگنێس ڤۆن دەر مۆل لە هەمانکاتدا باسی ئەوەی کرد کە لە ١٦ی تەموزی ڕابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا کۆبووتەوە و ڕایگەیاندووە کە فەڕەنسا لەگەڵ پاراستنی سەروەری عێراقە و هەموو جۆرە دەستوەردانێک لە خاکی عێراقدا شەرمەزار دەکەن.

ف.ق