لە ئەوروپا و ئەرمینیا نەورۆز پیرۆز کرا

لە شاری لاڤیرۆ لە ئەسینای یونان، رۆما پایتەختى ئیتالیا، مۆنتپیلییە و مارسیلیای فەرەنسا و ئەرمینیا نەورۆز پیرۆز کرا.

لاڤیرۆ

لە کامپی کوردان لە شاری لاڤیرۆ لە ئەسینای پایتەختى یونان نەورۆز پیرۆز کرا. پەنابەرانی کامپەکە بۆ پیرۆزکردنى نەورۆز پۆستەرەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و و ئاڵاکانى پەکەکەیان بەرزکردەوە و دروشمی "بژی نەورۆز"یان وتەوە.

رۆما

لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا کوردان ئاگری نەورۆزیان کردەوە. ئاگری نەورۆزەکەیان لە باخچەى کۆمەڵەى هونەریی ئارارات کردەوە. هاووڵاتییانى ئیتالیا لە شوقە و باڵەخانەکانەوە بە چەپەک و فیکە لێدان پشتگیرییان لە پیرۆزکردنى جەژنی نەورۆز کردەوە.

ئەرمینیا

لە گوندەکانی هەرێمی ئەلیگەز و ئۆکتۆمبەریان، کە زۆربەى دانیشتوانەکەی کوردانى ئێزدن ئاگری نەورۆز کرایەوە. گەنجان لە گوندی دێرک لە هەرێمی ئەلیگەز بە کردنەوەى ئاگری گەورە نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە گوندى ئارکەسی هەرێمی ئۆکتۆمبەریان لە گۆڕەپانی گوندەکە ئاگری نەورۆز کرایەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە. ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیتەى کوردستان ملۆ کالاشایان وتەیەکى پێشکەشکرد و وتی، نەورۆز بۆ کوردان سەرهەڵدان و سیمبولی بەرخودانە.

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ ئاگری نەورۆزیان کردەوە و ئاڵاکانى یەپەگە، پەکەکە و یەپەژەیان بەرزکردەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە بەردەم ئاگرەکەدا گۆڤەند و شاییان گێڕا.

مۆنتپیلییە

لە شاری مۆنتپیلییەی فەرەنساش کوردان لە باڵکۆن و پەنجەرەکانى خانووەکانیان و شوقەکانیانەوە ئاگری نەورۆزیان بە بچووکی کردەوە و مۆمیان داگیرساند و ئاڵاکان و هێماکانى کوردانیان بەرزرکردەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ژ.ت