لە باسەل چالاکیەک بۆ پشتیوانی دایکانی شەممە بەڕێوە چوو

لە شاری باسەلی سویسرا لە چالاکیەکدا پشتیوانی بۆ ٨٠٠هەمین چالاکی دایکانی شەممە بەڕێوە چوو.

بە مەبەستی پشتیوانی ٨٠٠هەمین چالاکی دایکانی شەممە لە باسەلی شاری سویسرا چالاکیەک بەڕێوە چوو.

چالاکیەکە لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی دەستگیرکراوە بێسەروشوێنکراوەکان و نوێنەرانی کۆمەڵکەی مافی مرۆڤ لە سویسرا، لە ناوەندی کلاراپلازی شارەکە بە بەشداری رێکخراوە دیمۆکراتیەکان بەڕێوە چوو.

لە چالاکیەکەدا پەیامی "سڵاومان دەنێرین بۆ تێکۆشانی دایکانی شەممە، دەستگیرکرداوە بێسەروشوێنکراوەکان لەبیر ناکرین، لە بکوژەکان نابوورێین" بڵاو کرایەوە.

هاوکات لە چالاکیەکەدا هێرشەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک لە دژی کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان، رسوا و شەرمەزاز کرا.

لە کۆتاییشدا چەند پەیام و وتەیەک پێشکەش کران و دوای بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە بە زمانی ئەلمانی، چالاکیەکە کۆتایی پێهات.

ز.ش