لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی سوید چالاکی ئێشکگری دەستی پێکرد

ژنانی کورد لە ستوکهۆلمی پایتەخی سوید بۆ رسواکردنی هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورک بۆ سەر هەریمەکانی پاراستنی میدیا و شەنگال و مەخمور و هاوکات بۆ ئیدانەکردنی بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتیەکان، دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد.

سوید دەستیان چالاکیەکە کرد و داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان دەکەن لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی سوید.

ژنان، وێنەی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەیان ریز کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، هاوکات بانگەوازیان ئاڕاستەی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات و دۆستانیان کرد کە لە دژی هێرشە نەگریسەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست بنوێنن و لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی سوید کۆببنەوە.

ز.ش