لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩ کەسی تر لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣٠ کەس.

فەخرەدین کۆجار وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تویتەرەکەیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ ٢٠٣٤٥ کەس کراوە و ٩ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٩ حاڵەتى تری تووشبون بەو ڤایرۆسەش تۆمار کراوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ئێستادا لە تورکیا ١٢٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٠ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری فەرمیی دەوڵەتى تورک، یەکەم حاڵەتى توشبوون لە ١٦ی ئاداردا لە تورکیا تۆمار کراوە و لەو کاتەوە رۆژ بەرۆژ ژمارەی توشبوان و ئەو کەسانەى بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەست دەدەن زیاد دەکات.

ژ.ت