لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧ کەسی تر لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تویتەرەکەیدا بڵاویکردەوە "لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ ٣٦٧٢ کەس کراوە و لە ئەنجامی پشکنینەکاندا ئەوە دەرکەوتووە ٢٩٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. هەر لەو ماوەیەدا ٧ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

بەو پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەى لە تورکیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتوەتە ١٥٤٩ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٣٧ کەس.

ژ.ت