لە تورکیا ٢ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا و ١٩١ کەسیش تووشبوون

بەپێی ئاماری فەرەمیی دەوڵەتى تورک لە تورکیا ٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ئەو کەسانەى ڤایرۆسەکەیان تووشبووە بۆ ٢ قات بەرزبووەتەوە و توشبوان گەیشتوونەتە ١٩١ کەس.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی دەوڵەتى تورک لەبارەى توشبوانى ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە لە تویتەرەکەیدا رایگەیاند "نەخۆشێکى تەمەن ٦١ ساڵمان گیانی لەدەستدا".

دوێنێش کەسێکى تر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانى لەدەستدا بوو و بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٩ەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢ کەس.

راشیگەیاند "ئەنجامی پشکنینەکان ئەوە دەسەلمێنن، کە گرتنبەری رێوشوێنى پێشگرتن لە ڤایرۆسەکە کارێکى ناچارییە. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە ١٩١ کەس. دەبێت پێکەوە رێگە لەو مەترسییە بگرین".

لە تورکیا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٠ی ئاداردا راگەیاندرابوو. ١٦ی ئادار ژمارەى توشبوان بۆ کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە ١٨ کەس و رۆژ لە دواى رۆژیش ژمارەى توشبوان زیاتر دەبێت.

ژ.ت