لە تورکیا ٥٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

ژمارەى ئەو کەسانەى لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە ٥٩ کەس و هەروەها ٢ هەزار و ٤٣٣ کەسیشی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ ٥ هەزار و ٣٥ کەس کراوە و لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەدا دەرکەوتوە، کە ٥٣١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەى توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە ٢ هەزار و ٤٣٣ کەس.

راشیگەیاندوە، ١٥ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٩ کەس.

ژ.ت