لە تورکیا کەسێک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا و ژمارەی نەخۆشەکان زیادیکرد

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورک ڕایگەیاند کەسێکی ٨٩ ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتووەتە ٩٨ کەس.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، ٧ ڕۆژ بەرلەئێستا یەکەم حاڵەت تۆماکرابوو و وتی، "بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەسەکمان لەدەستداوە. کەسێکی ٨٩ ساڵە و لە کرێکارێکی چینیەوە تووش بووە.

کۆجا ڕاشیگەیاند، ژمارەیەک هاوڵاتی لە کەرەنتینەدان و پشکنین بۆ کەسوکاری تووشبوانیش دەکرێت.

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لەزیادبووندایە و بە پێی ئامارێکی کۆمپانیای کۆندای تورکی، هاوڵاتیان بڕوایان بە دامودەزگاکانی حکومەت نییە کە بتوانن بە باشی هاوڵاتیان لەم ڤایرۆسە بپارێزن.

ف.ق